کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

ئامادەبوونی ترەمپ لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووری جیهان، زۆربەی خاوەنکار و سەرمایەدارانی جیهانی تووشی سەرسوڕمان كرد

ترەمپ لە وتەیەکدا لە کۆڕبەندی ئابوری جیهان لە داڤۆس لە سویسرا جارێکی تر داوای لە هاوپەیمانەکانی کرد، کاربکەن بۆئەوەی ئێران نەتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی ڕێگری دەکات لە تاران کە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. ترەمپ ڕاشیگەیاند، بەرژەوەندی ئەمەریکا ھەمیشە سەرەکیترین ئەرکی دەبێت، بەڵام "ئەمەریکا ھەروەکو پشتیوانی سەرەکی ئابووری جیھان دەمێنێتەوە". هەروەها ترەمپ نە ڕەتیدەکاتەوە و نە پشتڕاستی دەکاتەوە کە فەرمانی دەرکردبێت بۆ لەسەر کارلابردنی، رۆبەرت موڵەر، ڕاوێژکاری تایبەت بۆ لێکۆلێنەوە لە پەیوەندی ژێربەژێر و نایاسایی نێوان کابینەکەی ترەمپ و حکوومەتی رووسیا.

پێش بەڕێکەوتنی بۆ سویسرا، ترەمپ لە توویتەر رایگەیاندبوو "بەو هەموو کارانەی کە من دەیانکەم ئابووری ئێمە دەگەشێتەوە، تەنانەت باشتریش دەبێت". ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو سەرکردانەی داوای لێدەکەن سیاسەتی خۆبەدوورگرتنی ئەمریکا لە جیهان وازلێبهێنێت".
ئامادەبوونی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووری جیهان بۆ زۆر لە خاوەنکار و سەرمایەدارانی جیهان مایەی سەرسوڕمانە، چونکە ماوەی 18 ساڵە هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا بەشداری کۆڕبەندەکەی نەکردووە.
ترەمپ لە وتەیەکدا لە کۆڕبەندی ئابوری جیهان لە داڤۆس لە سویسرا جارێکی تر داوای لە هاوپەیمانەکانی کرد، کاربکەن بۆئەوەی ئێران نەتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی ڕێگری دەکات لە تاران کە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. ئەوە لە کاتێکدایە ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێشتر ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەی بەنیازی ناردنی تیمێکی دیپلۆماتکاری وڵاتەکەیەتی بۆ ئەوروپا، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و ڕووبەڕووبوونەوەی چالاکییەکانی ئێران لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا .
لە ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاریدا پابەندبوونی وڵاتەکەی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا درێژبکاتەوە بۆ تەنها جارێک، تا ئەوکاتەی یان گۆرانکاری تێدا دەکرێت یاخود بە تەواوی پاشەکشەی لێدەکات.
ترەمپ ڕاشیگەیاند، بەرژەوەندی ئەمەریکا ھەمیشە سەرەکیترین ئەرکی دەبێت، بەڵام "ئەمەریکا ھەروەکو پشتیوانی سەرەکی ئابووری جیھان دەمێنێتەوە". ئاماژەی بەوەشکرد، "من ھەمیشە ئەمەریکا دەخەمە پێش ھەموشتێک ھەروەکو ڕێبەرانی وڵاتانی دیکە، کە ئەوانیش دەبێت وابن بۆ وڵاتانی خۆیان". ئەو لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە نیگەرانییەکی زۆر ھەبوو لە نێو ڕێبەرانی جیھان لە داڤۆس لەسەر ئەوەی ئەجێندای "ئەمەریکا لە پێشدا" ی دۆناڵد ترەمپ ببێتە ھۆی تێکدانی خاڵە سەرەکییەکانی سیستەمی جیھانی لە کۆبونەوەکەدا.
ترەمپ، گوتیشی: "لە کاتێکدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گەشە دەکات، جیھانیش لەگەڵیدا گەشە دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە پشتیوانی لە بازرگانی ئازاد دەکەین، بەڵام دەبێت ڕەوا بێت و ھاوسەنگ بێت لەبەرئەوەی لە کۆتاییدا بازرگانی ناڕەوا ھەمومان بنکۆڵ دەکات".
ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت لەگەل ئەو لایەنە ئەوروپییانەی کە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئێراندا ئیمزا کردووە، کۆت و بەندی بەردەوام دابنێن لەسەر ئێران سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم.
ئەوە لەکاتێکدایە ئێران لەگەڵ کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک لە ساڵی ٢٠١٥ ڕیککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئیمزا کردووە.
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە ئێران پابەند کراوە بە ئەنجامنەدانی چالاکی پیتاندنی یۆرانیۆم و ئەوانەشی کە پیتاندوونی لەناویانبەرێت، لە بەرامبەریشدا ئێران گەمارۆکانی ئەمریکا و نێودەوڵەتی لەسەر سوک دەکرێت کە ماوەی چەند دەیەیەکە بەسەریدا سەپێنراوە

.
دۆناڵد ترەمپ، لەکاتی گەیشتنی بۆ داڤۆس بۆ بەشداری کردن لە ٤٨ ەمین کۆڕبەندی ئابوری جیھانی، لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا، سەبارەت بەوەی دەگوترێت بریایداوە مولەر لەکارەکەی دووربخرێتەوە، ھیچ وەڵامێکی ڕوونی نەدایەوە، و تەنھا گوتی :" یەکەمجار ئەمەریکا، یەکەمجار ئەمەریکا".
لە مانگی مایسی پار، وەزارەتی دادی ئەمەریکا، رۆبەرت موڵەر، بەرێوەبەری پێشووی دەزگای لێکۆڵنەوەی فیدراڵی ئەمەریکا (ئێف بی ئای)، ڕاسپاردووە بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنێکی تایبەت بۆ لێکۆلێنەوە لە پەیوەندی ژێربەژێر و نایاسایی نێوان کابینەکەی ترەمپ، و حکوومەتی روسیا و پێشێلکردنی یاسا وئەنجامدانی تاوانی ئابووری.
 لەو کاتەوە تا ئێستا چوار کەس لەلێکۆڵینەوەکەی موڵەردا تێوەگلاون و مایکڵ فلین یەکەم کەسە کە وەک بەرپرسی جێبەجێکاری ئۆفیسەکەی ترەمپ لەو کارانەدا تۆمەتبار کرابێت.
لێکۆڵەرەوەکان بۆ ھەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەیە لەوەی ئاخۆ لەکاتی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکاندا، ڕوسیا بەنھێنی کاری بۆسەرکەوتنی ترەمپ کردووە- کە ئەو تۆمەتەش چەندین جار لەلایەن ترەمپ خۆی و بەرپرسانی حکومەتی ڕوسیاوە رەتکراوەتەوە

.
ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو، "دەمەوێت بەزووترین کات لەگەڵ تیمەکەی جەیمس مۆلەردا قسەبکەم لەبارەی لێکۆڵینەوەکانەوە".
ھاوکات تای کۆبی، پارێزەر و ڕاوێژکاری کۆشکی سپی رایگەیاند، "ترەمپ بەپەلە قسەیکردووە چونکە لە ڕێگادا بووە بەرەو داڤۆس لە سویسرا، ھەروەھا جەختی لەوە کردووەتەوە ھێشتا پابەندە بە ھاوکارییکردنی لێکۆڵینەوەکەو دەیەوێت قسە لەگەڵ مۆلەردا بکات

".
کۆب وتیشی، پارێزەرەکانی سەرۆک ترەمپ و تیمەکەی مۆلەر کاردەکەن بۆ ڕێکخستنی چاوپێکەوتنەکە".
لێکۆڵەرەوەکان، ھەروەھا بریاری ئەوەش دەدەن ئاخۆ ترەمپ ھەوڵیداوە لەمپەر لەبەردەم لێکۆڵینەوەکاندا دروستبکات.
پێشتر ئاژانسی ھەواڵگری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، مۆسکۆ ھەوڵیداوە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەبەرژەوەندی ترەمپ یەکلایی بکاتەوە، تا ئێستاش راستی بابەتەکە رووننەبووەتەوە.
 لە کۆڕبەندەکەدا ترەمپ بە شێوەیەکی دیار ستایشی ڕۆڵی خۆی کرد لە یەکەم ساڵی سەرۆکایەتیەکەیدا، و دەستەکەوتە ئابورییەکانی خۆی بە گرنگییەوە باسکرد، بەڵام میدیاکانی ئەمەریکا بە پێچەوانەوە باسیان لە ووتەکانی ترەمپ کرد، و کاردانەوەی توندیان بۆ وتەکانی ھەبوو

.
. "لە سەرەتای دەست بەکار بونمەوە ٢.٤ ملیۆن ھەلی کارمان رەخساندووە، و ئەو ژمارەیەش تا دێت لە بەرزبوونەوەدایە" ترەمپ وای ووت
بەڵام ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە "لەڕاستیدا گەشەی ھەلی کار لە کەم بونەوەدایە، بەبارورد بە ھەڵبژرادنەکانی ٢٠١٦، لە ساڵی ٢٠١٧ دا تەنھا ٢.١ ملیۆن ھەلی کار رەخساوە، لەراستیدا ئەوە ھێواشترین گەشەی ھەلی کارە لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا

".
لارێندا مۆندی، سەرۆک وەزیرانی ھیندستان و چەندانی دیکە کە وتاری سەرەکی کۆڕبەرندەکە لەلایەن مۆندییەوە خوێنرایەوە، و ئاماژەی بە سیستەمە جیاكانی حوكمرانی دا و گوتی: " دیموکراسی تەنھا سیستمێکی سیاسی نییە، بەڵکو شێوازی ژیان و تێڕوانینە بۆ ژیان. مۆندی ھەروەھا باسی لە بەرەو پێشچوونی دیموکرسایەت کرد لە ووڵاتەکەیدا و رایگەیاند، "ھیندستان شانازی بە بەرەو پێشچوونی دیموکراسیەتی و فرە ڕەنگی، فرە زمانی، فرە ئاینی خۆیەوە دەکات، کە سەرەڕای جیاوازی لە شێوازی خواردن و جل پۆشینیش توانیومانە گیانی پێکەوە ژیان دروستبکەین، لە ھیندستان دیموکراسیەت تەنھا سیستمێکی دیموکراسی نییە، بەڵکو شێوازی ژیانە

".
لە بەشێکی دیکەی ووتەکانیدا باسی لە مەترسیەکانی نەمانی جیھانگیری کردو وتی، "دەبێت ئەوە قەبوڵبکەین کە جیھانگیری خەریکە پێگەی لاواز دەبێت".
جەستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا-ش جەختی لە یەکسانی جێندەر کردەوە و گرنگی یەکسانی ژنانی باسکرد لە ھێزی کار و سیستەمی ئابوری و بەڕیوەبردندا، ھەروەھا باسی لە مەترسییەکانی گێچەڵی سێکسی بەرامبەر بە ژنان کرد لە شوێنی کار و پێگەی بزنسدا و وتی، "لەم جۆرە کۆبوونەوە و کۆڕبەندانەدا دەبێت گفتوگۆی رەخنەئامێز لەسەر دۆخی ژنان و نا یەکسانیان لەکاتی بەڕێوەبردن و ئابووریدا بکرێت، گێچەلی سێکسی بەرامبەر بە ژنان کێشەیەکی گەورە لە سیستمی بەڕێوەبردن و ئابووریدا دروستدەکات".
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا باسی لە نایەکسانییەکانی سیستمی ئابووری جیھان کرد لە نێوان چینی ھەژار و دەوڵەمەند-دا و ئەوەشی خستەڕوو: " کۆمپانیا گەورەکان قازانجێکی لە ڕادەبەدەر دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەمترین باج و دەرامەت دەدەن

".
لە بەشێکی دیکەی ووتەکانیدا جەختی لە ھێزی کار و کرێکارەکان و گرنگی ھێز و پێگەی ئەوان کردەوە لە سیستمی ئابووریداو راشیگەیاند، "دەبێت سەرنجی سەرەکیمان لەسەر ئەو خەڵکە بێت کە زۆرترین ئەرک دەکێشێت، ئەو خەڵکەی کە ھەرگیز توانایان نییە بەشداری کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس بکەن".

 

لوقمان مستەفا - هەولێر

© 2017 Hawler