به هۆی هێرشی چه‌ند كه‌سێك بۆسه‌ر هۆتێل كۆنتینێنتاڵ له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 6 كه‌س برینداربوون و تا ئێستا ئاماری كوژراوان دیار نییه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی پۆلیس، دوو كه‌س له هێرشبه‌ران به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه هێرشبه‌ران له رێگه‌ی چێشتخانه‌ی هۆتێله‌كه‌وه چوونه‌ته ناوه‌وه و دواتر ده‌ستیان كردووه به ته‌قه كردن له میوانانی هۆتێله‌كه و بارمته گرتن.
هۆتێل كۆنتینێنتاڵ جیا له‌وه‌ی شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كانی زه‌ماوه‌ند و میواندارییه، شوێنی مانه‌وه‌ی گه‌شتیارانی بیانیشه.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه تا ئێستا هیچ گروپێك به‌رپرسیارێتیی ئه‌م هێرشه تیرۆریستییه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
هاوکات تا ئێستا دووان لە هێرشبەرەکان کوژراون، ئەوانی دیکەش لە نهۆمی سەرەوەی هۆتێلەکەدا گەمارۆ دراون، جگە لەوەش لانی کەم پێنج کەس کوژراون و شەشی دیکەش برینداربوون.
هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە هەوڵدان بۆ پاککردنەوەی هۆتێلەکە لەو چەکدارانە و ڕزگارکردنی ئەو هاوڵاتییانەی کە تا ئێستا تیایدا گیریانخواردووە.
ئەم هێرشەکە دوای ئەوە هات کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەو وڵاتە بەیاننامەیەکی هۆشداری دەرکرد لەبارەی هۆتێلەکانەوە.
بەگوێرەی ئاژانسەکانی ھەواڵ کە لەسەر زاری نەجیب دانش، وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان-ەوە بڵاویانکردووەتەوە، ھێزەتایبەتەکان ھەوڵیان داوە بەرپەرچی چەکدارە نەناسراوەکان بدەنەوە.
ھەر لەو بارەیەوە بەرپرسێکی ئەفغانستان بە ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێسی وتوە"چەکدارەکان دەسترێژی گولەیان لە میوانەکانی ناو ھۆتێلەکە کردووە".
چەکدارەکان "بۆمبی خۆکوژی"یان پێ بووە، بەڵام تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەسەر ژمارەی کوژرا و بریندارەکان نییە.
ئەو ھۆتێلە نێودەوڵەتیە پێشتریش لەساڵی ٢٠١١ھێرشی چەکداری کرایە سەر، لە ئەنجامی ئەو ھێرشەدا ٢١ کەس گیانیان لەدەست دا کە ٩ کەسیان لە چەکدارە ھێرشکەرەکان بوون.