کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

واشنتۆن بڕی 65ملیۆن دۆلاری هاوكاری بۆ په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستین ڕاده‌گرێت

دوای بڕیاری کۆشکی سپی بۆ گوازتنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بۆ ئورشەلیم، بڕیاربوو بوو، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات بەڵام بە هۆی ناڕازییەکان ئەو سەردانە دواخرا بۆ ئێستا، كە سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەراستی كرد. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رەتیدەکاتەوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشلیم بگوازرێتەوە. هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕایگەیاند، ئەمەریكا خەرجی یارمەتییە خۆراكییەكان كە دەگاتە 45 ملیۆن دۆلار بۆ فەڵەستینییەكان دابینناكات لە ئێستادا، كە مانگی ڕابردوو بەڵێنیدابوو بیداتە فەڵەستینییەكان.

دوای بڕیاری کۆشکی سپی بۆ گوازتنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بۆ ئورشەلیم، بڕیاربوو بوو، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات بەڵام بە هۆی ناڕازییەکان ئەو سەردانە دواخرا. مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و خێزانه‌كه‌ی لە سەردانێكدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گه‌یشتنه‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و لەگەڵ ئەبدول فەتاح سیس سەرۆک کۆماری میسر كۆبوونه‌وه‌، بڕیارە سەردانی ئوردن و ئیسرائیلیش بکات، ئەوە یەکەم سەردانی به‌رپرسێكی باڵای ئەمەریکایه‌ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای بڕیاری دۆناڵد ترامپ لە ناسینی ئورشەلیم وەک پێتەختی ئیسڕایل. سەردانی پێنس بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چوار ڕۆژ دەخایەنێت و بڕیاره‌ سه‌ردانی ئوردون و ئیسڕایلیش بكات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكاش رایگەیاندبوو، واشنتۆن بڕی 65 ملیۆن دۆلار هاوكاری ڕادەگرێت كە بڕیار وابوو بدرێت بە دەزگای ئۆنروا-ی نەتەوە یەكگرتووەكان كە تایبەتە بە پەنابەرانی فەڵەستینی.
هێزەر ناورێت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕەتیكردەوە ڕاگرتنی ئەو بڕە پارەیە بۆ سزادانی فەڵەستینییەكان بێت، كە دوای بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە قودس بەتوندی ڕەخنەیان لە ئەمەریكا گرت.
ناورێت وتیشی، " لە ئێستادا ئەو بڕە پارەیە نادەین، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە لە داهاتوودا نایدەین".
ناورێت جەختی لەوەشكردەوە، دەبێت چاكسازی لە ئۆنروادا بكرێت و گوتی: "ژمارەی ئەو پەنابەرانەی كە بەرنامەكەیان دەیگرێتەوە زۆر زیاد لە پێشتر زیادی كردووە، دەبێت ئەو پارەیە زیاد بكرێت كە ئێمە و وڵاتانی دیكە دەیدەین بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لەوەی یارمەتی پێویست بگاتە دەستی هەموو ئەو پەنابەرانە".
ئەوەش خستەڕوو، "داوا لە وڵاتانی دیكە دەكەین كاری زیاتر بكەن، پێم وایە ئێمە پێویست ناكات بەخشەری گەورەی هەموو ڕێكخراوێكی جیهانی بین".
پێشتر لە نامەیەكدا لە 15ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو كە بۆ بەڕێوبەری گشتی دەزگای ئۆنروا نێردراوە، ئێرێك هەمبری، سەرۆكی چاودێری دارایی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بەڵێنیدابوو 45 ملیۆن دۆلار بداتە ڕێخكراوەكە وەكو یارمەتیەكە بۆ بەشی ڕۆژئاوا و غەززە.
ئێرێك هەمبری لە نامەكەدا دەڵێت، " ئەمەریكا بەنیازە لە سەرەتای ساڵی 2018 دا ئەم بڕە پارەیە بداتە ئۆنروا".
لەلایەكی دیكەوە سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند: " گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ووڵاتەكەی بۆ قودس لەماوەی ساڵێكدا ئەنجام بدرێت، لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوە هات كە پێشتر بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەلێدوانێكدا ڕایگەیاندبوو، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەماوەی ساڵێكدا باڵیۆزخانەی ووڵاتەكەی دەگوازێتەوە بۆ قودس.
جێگەی ئاماژەیە 6ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، وەك چاوەڕواندەكرا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە وتارێكیدا شاری قودس-ی وەك پایتەختی فەرمیی ئیسرائیل ناساند و بڕیاریدا بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە شاری تەلئەبیبەوە بۆ قودس. بڕیارەكەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەبارەی ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل، كاردانەوەی جیهانی لێكەوتەوەو زۆرینەی وڵاتە عەرەبیی و جیهانییەكان دژی ئەو بڕیارە وەستانەوە.
لە مانگی ڕابردووشدا ریكس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئاشكرایكرد، پڕۆسەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ووڵاتەكەی بۆ قودس بەلایەنی كەمەوە سێ ساڵی پێدەچێت، ئەوەش بەهۆی جێبەجێكردنی كاروباری لۆژیستیك و دۆزینەوەی شوێنێكی گونجاو و پارێزراو لەرووی ئاسایشەوە، هەروەها دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ دیپلۆماتكارەكان.

 

لوقمان مستەفا ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler