ئەم پەڕەیە چاپ بکە

حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 10‌ ملیار دینار بۆ به‌نداوی گۆمه‌سپان ته‌رخان دەکات

له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی (10,000,000,000) ده‌ ملیار دینار ته‌رخانكرا به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌نداوی (گۆمه‌سپان) له‌ پارێزگای هه‌ولێر.
ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خه‌رج ده‌كرێت.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
حکومەتی ھەرێمی کوردستان