ئاب 04, 2021

جۆری نوێی كۆرۆنا له‌ توركیا زیاتر ده‌بێت

وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا فه‌خره‌دین كۆجا رایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌، دووباره‌ رووبه‌رووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌تر بوونه‌ته‌وه‌.

فه‌خره‌دین كۆجا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ جۆره‌ی نوێ كۆرۆنا كه‌ به‌ ده‌لتا ده‌ناسرێت به‌ خێراییه‌كی زۆر له‌ توركیا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و تا ئێستا له‌ 36 شاری توركیا ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌. كۆجا له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ حاڵیحازر به‌ گشتی له‌ سه‌رانسه‌ری توركیا 750 حاڵه‌تی نوێ كۆرۆنا كه‌ به‌ ده‌لتا ده‌ناسرێت تۆمار كراون و ئه‌گه‌ر رێوه‌شوێنی پێویست نه‌گیردرێته‌ به‌ر ئه‌وا دۆخه‌كه‌ دووباره‌ مه‌ترسیدارتر ده‌بێته‌وه‌.

له‌ باره‌ی رێژه‌ی تووشبووانی نوێ به‌ كۆرۆنایه‌وه‌ ئه‌و وه‌زیره‌ی توركیا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ دوای ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌، رێژه‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ توركیا سه‌دا 20 زیادی كردووه‌. تا ئێستا له‌ توركیا نزیكه‌ی 6 ملیۆن كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌سیش به‌ هۆی كۆرۆنایه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

© 2017 Hawler