ئاب 04, 2021

ئەردۆغان سەردانی ئامەد دەکات

بەپێی راگەیێنراوێک لە خامەی تایبەتیی خۆیەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی هەینی 9ی تەممووزی 2021 سەردانی ئامەدی باکووری کوردستان دەکات.
 
حەسەن دۆغان، خامەی تایبەتیی ئەردۆغان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە کە سەرۆککۆمار لەگەڵ ئامەدییەکان دیداری دەبێت.
 
چاوەڕێدەکرێت ئەردۆغان لە مەڕاسیمێکدا چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری بکاتەوە و گوتار پێشکێش بکات.
سەرۆککۆماری تورکیا چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی لە ئامەد دەبێت.
 
دوایین جار رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی بانگەشەکردن بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە 31ی ئاداری 2019 بەڕێوەچوو، سەردانی ئامەدی کرد و بانگەشەی بۆ ئاکپارتی کرد.
 
لە هەڵبژاردنی شارەوانیی ساڵی 2019 هەدەپە 62.9٪ی دەنگەکانی ئامەدی بردەوە و گەورەشارەوانیی ئامەدی بەدەستهێنا. 
ئاکپارتی لە ئامەد 30.9٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. پارتی سەعادەت 2.3٪ و جەهەپە 1.83٪ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا
© 2017 Hawler