ئاب 04, 2021

نزیکەی 177 ملیۆن کەس وەک تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون

تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیهان نزیک دەبێتەوە لە 177 ملیۆن کەس، ئەمە لە کاتێکدایە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش نزیکەی 2.3 ملیار کەس لە جیهان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

بەپێی ئامارەکان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان گەیشتووەتە 176 ملیۆن و 415 هەزار تووشبوو، هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 810 هەزار کەس.

هەر گوێرەی ئامارەکان، زۆرترین رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمەریکا تۆمار کراون، دوای ئەو وڵاتەش هیندستان بە پلەی دووەم دێت.

سەبارەت عێراق و هەرێمی کوردستانیش تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووان نزیک بووەتەوە لە یەک ملیۆن و 251 هەزار تووشبوو هاوکات 16 هەزار و 690 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

© 2017 Hawler