ئایار 16, 2021

بەرهەم ساڵح گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازیی لێکرا

د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانە پێشوازیی لێکرد و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆسییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا قسە بکات.

هەردو جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانە بۆ پیشوازیی لە سەرۆککۆماری عێراق ئامادەبوون.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو رۆژی پێنجشەممە 29-4-2021 دکتۆر بەرهەم ساڵح لەگەڵ سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان قسە دەکەن.

© 2017 Hawler