هه‌رێمی هیلۆنگیانگ كه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی چین، باری له‌ناكاوی ته‌ندروستییان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له تووشبووانی كۆرۆنا راگه‌یاند. به‌گوێره‌ی زانییاریه ته‌ندروستییه‌كانی وڵاتی چین، ئه‌و هه‌رێمه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتره له 37 ملیۆن كه‌س و تیایدا 28 تووشبووی نوێ به كۆرۆنا تۆمار كراوه، كه 12 كه‌سیان نیشانه‌كانیان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه و سێ له تووشبووه‌كانیش كه له ڤیستیڤاڵێكدا تووشبوون و دواتر رایان كردووه.