تشرینی دووەم 26, 2020

"كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی G20 و ڕیزبه‌ندی‌ ئابووری وڵاتانی ئه‌ندام تیایدا"

هـ.ش - سایتی هه‌ولێر

 

كۆمه‌ڵه‌ى G20 بريتييه‌ له‌ كۆڕبه‌ندى هاوكارى ئابوورى و دارايى نێوان ژماره‌يه‌ك ده‌وڵه‌ت و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ رۆڵێكى سه‌ره‌كييان هه‌يه‌ له‌ پرسه‌كانى ئابوورى و دارايى جيهان، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌يه‌ ساڵانه‌ له‌ يه‌كێك له‌ وڵاتانى ئه‌نداميدا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى لووتكه‌يى رێكده‌خات بۆ ئه‌مساڵیش به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا به‌شێوه‌ی ئۆنلاین كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ڕیوه‌ چوو، بریاره‌ سبه‌یش كۆبوونه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌بێت.

ئامانجی G20  بۆ ئه‌مساڵ بریتییه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی 35 ملیار دۆلار بۆ دابینکردنی 2 ملیار ڤاکسین، بەگوێرەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو وڵاتانە جگە لەو 10 ملیار دۆلارەی کە تاوەکو ئێستا تەرخانیانکردووە، پێویستیان بە 28 ملیار دۆلاری دیکەش دەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجه‌كه‌یان.

 

وڵاتانی ئه‌ندام له‌ G20 و ڕیزبه‌ندی ئابوورییه‌كانیان:

1-چین (23.393 تريليون دولار)

2-یه‌كێتی ئه‌وروپا (22.761 تريليون دولار)

3-ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (21.433 تريليون دولار)

4-هیندستان(9.542 تريليون دولار)

5-یابان (5.450 تريليون دولار)

6-ئه‌ڵمانیا (4.672 تريليون دولار)

7-رووسیا (4.135 تريليون دولار)

8-ئه‌نده‌نوسیا (3.331 تريليون دولار)

9-به‌ریتانیا (3.254 تريليون دولار)

10-فه‌ره‌نسا (3.228 تريليون دولار)

11-به‌رازیل (3.222 تريليون دولار)

12-ئیتاڵیا (2.665 تريليون دولار)

13-مه‌كسیك (2.626 تريليون دولار)

14-توركیا (2.471 تريليون دولار)

15-كۆریای باشور (2.304 تريليون دولار)

16-كه‌نه‌دا (1.920 تريليون دولار)

17-سعودیا (1.677 تريليون دولار)

18-ئوسترالیا (1.345 تريليون دولار)

19-ئه‌رجه‌نتین (1.033 تريليون دولار)

20-ئه‌فریقیای باشور (0.761 تريليون دولار)

هه‌روه‌ها به‌شداری ئیسپانیا و هۆڵندا وه‌ك میوانی به‌رده‌وام له‌ گروپی G20.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر شەممە, 21 تشرینی دووەم 2020 18:20
© 2017 Hawler