تشرینی دووەم 26, 2020

سه‌رۆكی رووسیا تووشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌..!؟

هـ . ش – سایتی هه‌ولێر

 

به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك، رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی به‌ریتانیا، هه‌واڵی توشبوونی سه‌رۆكی رووسیای به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بڵاوكرده‌وه‌، رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش‌ كردبوو به‌و هۆیه‌‌وه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سه‌رۆكی رووسیا ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه‌، دواتر سه‌رۆكایه‌تی رووسیا سه‌رتاپای هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و زانیارییه‌كانی به‌ بێ بنه‌ما له‌ قه‌ڵه‌م دا.
ئه‌مڕۆ و بۆ جارێكی تر رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، ئه‌م باسه‌ی هێنایه‌وه‌ نێو میدیاكان و له‌سه‌ر زاری (ڤالیر سلۆڤین) ئۆپۆزیسیۆنخوازی رووسیا، رایگه‌یاندووه‌، كه‌ فلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی رووسیا، تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سك و ریخۆڵه‌كان بووه‌ و له‌ ماوه‌كانی رابردوو و دوور له‌ چاوی میدیكان نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه‌.
جێگه‌ی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌، تا‌كوو ئێستا لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ئه‌و وڵاته‌ هیچ جۆره‌ لێدوانێك و وه‌ڵامێكی فه‌رمییان بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ی ده‌یلی مه‌یل نه‌بووه‌.

 

دواترین دەستکاریکردن لەسەر شەممە, 21 تشرینی دووەم 2020 13:56
© 2017 Hawler