میدیاكانی ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە لەگەڵ راوێژکارە باڵاکانی ئه‌مریكا کۆبووەتەوە و داوای لێکردوون چەند بژاردەیەک بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بخەنە بەردەست و لە چەند هەفتەی داهاتوودا هێرشبکەن، گه‌وره به‌رپرسانیش له‌وانه مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە و کریستۆفەر میڵەر وەزیری بەرگری بە وەکالەت لەگەڵ مارک مەیڵی سەرۆک ئەرکانی ئەمریکا ده‌رباره‌ی هێرشكردنی سه‌ر ئێران هۆشداریان داوه‌ته دۆناڵد تره‌مپ، پێیان ڕاگه‌یاندووه كه هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌ربكێشێت بۆ شه‌ڕێكی گه‌وره‌تر.