هـ . ش – سایتی هه‌ولێر
به فه‌رمانی وه‌زیری رۆشنبیری رووسیا، ئه‌مڕۆ گشت كاروچالاكییه‌كان له سه‌رجه‌م ئه‌و مۆزه‌خانانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌و وڵاته‌ن له كاركردن ده‌وه‌ستن.
ئهولگا لیوبیموڤا، وه‌زیری رۆشنبیری رووسیا، رایگه‌یاندووه له ئه‌مڕۆوه تاوه‌كوو 15/1/2021 هه‌موو ئه‌و مۆزه‌خانه فیدراڵیانه‌ی سه‌ر به وهزارهتهكهیانن داده‌خرێت، له باره‌ی هۆڵه‌كانی سینه‌ما و شانۆ و ئاهه‌نگه‌كان، به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌رچووه، له یه‌ك هۆڵ نابێت ژماره‌ی به‌شداربووان له %25 زیاتر بێت له كۆی گشتی كورسی هۆڵه‌كه. به پێچه‌وانه‌وه سزای یاسایی ئه‌و شوێنانه ده‌درێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زیری رۆشنبیری رووسیا دوای ئه‌وه دێت كه له ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له‌و وڵاته‌دا له هه‌ڵكشانه و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش له هه‌وڵی رێگری و رێكاری ته‌ندروستی زیاترن بۆ هاووڵاتیان.
سه‌رچاوه: تاس