تشرینی یەکەم 21, 2020

بەرنامەی خۆراكی جیهانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا

ئەمساڵ بەرنامەی خۆراكی جیهانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا ، لەم بارەیەوە لەلایەن رێكخراوەكە ڕاگەیەنراوێك بڵاوكرایەوە.

 

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە كە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە بەرنامەی خۆراكی جیهانی، پێزانینێكی كاریگەرە بەو هەوڵانەی كە كارمەندەكان ڕۆژانە و بە ژیانی خۆیان دەیدەن لە پێناو پێشكەشكردنی خۆراك و یارمەتی بۆ نزیكەی 100 ملیون كەس لە مناڵ و ژن و پیاو، كە بە دەست برسێتییەوە دەناڵێنن لە سەرانسەری جیهان دا. ئەو كەسانەن كە بە زۆری ژیانیان بە شێوەیەكی دڕندانە تێكچووە بە هۆی نەبوونی ئارامی و نەمانی ئاسایش و ململانێكانەوە.

هەر یەكێك لەو 690 ملیون كەسە برسییە لە جیهانی ئەمڕۆ دا، مافی هەیە بە ئاشتییانە بژی و بە بێ برسێتی.

لە بەشێكی راگەیەنراوەكەدا هاتووە كە لیژنەی نەرویژ بۆ خەڵاتی نۆبڵ هەڵسا بە تیشك خستنە سەری جیهانیانە لە سەریان و لە سەر دەرەنجامە وێرانكارەكانی ململانێكان. شۆكی كەش و ئاوو هەوا و فشارە ئابوورییەكان، بوونە هۆی خراپتربوونی دۆخیان. هەنووكەش، ئەم پەتا جیهانییە لە گەڵ كاریگەرییە وێرانكەرەكەیدا لە سەر ئابوورییەكان و كۆمەڵگەكان، ملیونەهای تر بەرەو لێواری برسێتی و هەژاری پاڵدەنێت.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەدا وە كە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە تەنها خەڵاتی بەرنامەی خۆراكی جیهانی نیە. ئێمە بە هاوكاری لە گەڵ حكومە تەكان و ڕێكخراوەكان و هاوبەشەكانمان لە كەرتی تایبەت ، كاردەكەین، ئەوانەی كە هاوپەرۆش و یەكسانی ئێمەن لە پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ برسیی و لاوازەكان دا. ئێمە بە بێ ئەوان ، نەمان دەتوانی، هاوكاری یەك كەسیش بكەین.

ئێمە ئاژانسێكی كردارین و كردە ڕۆژانەییەكانمان، لە بەها بنچینەییەكانمانەوە سەرچاوەی گرتووە، كە بریتین لە دەستپاكیی و مرۆڤایەتی و گشتگیری .

هەروەها لە راگەیەنراوەكە نووسراوەكە لە هەر كوێ ململانێ هەبوو، برسێتی هەیە. لە هەر كوێش برسێتی هەبوو، بە زۆری ململانێ بوونی دەبێت. ئەمڕۆ وەبیرخەرەوەی ئەوەیە، كە ئاسایشی خۆراكی و ئاشتی و ئارامی، پێكەوە هەنگاو دەنێن. بە بێ ئاشتی ، ناتوانین ئامانجە جیهانییەكەمان بەدیبهێنین كە بریتییە لە ناوبردنی برسێتی، لە گەڵ هەبوونی برسێتیش دا هەرگیز جیهانێكمان نابێت ، كە ئاشتی تێدا بەرقەراربێت.

بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان گەورەترین ڕێكخراوی مرۆییە لە جیهان دا، خەڵكی لە دۆخە لە ناكاوو نەخوازراوەكان دا رزگار دەكات ، بونیاتنانی خۆشگوزەرانی و پاڵپشتیكردنی بەردەوامیی پاشەرۆژ بۆ ئەوانەی كە لە ململانێ، قەیرانەكان و كاریگەری گۆڕانی كەش و هەوا رزگاریان دەبێت.

 

 

© 2017 Hawler