تەمموز 03, 2020

پوتن و كازمی سه‌قامگیری نرخی نه‌وت و دۆخی سووریایان تاوتوێكرد

كۆشكی كریملن بڵاویكرده‌وه‌، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌وه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه‌ و له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، كازمی و پوتن نرخی نه‌وت و دۆخی سووریایان تاوتوێكردووه‌.

به‌گوێره‌ی كۆشكی كریملن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی رووسیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی بۆ گره‌نتیكردنی دۆخی سووریا و هه‌روه‌ها سه‌قامگیری له‌ بازاڕه‌كانی نه‌وتدا.

پێشتریش باڵیۆزی رووسیا له‌ عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، نامه‌یه‌كی پوتنی راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیران كازمی كرد و داوای لێكردن سه‌ردانی رووسیا بكات.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر چوار شەممە, 03 حوزەیران 2020 17:42
© 2017 Hawler