تشرینی دووەم 29, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

ئەردۆگان لە ترسی لە دەستدانی كورد، لە هاوپەیمانی لەگەڵ مەهەپە دەترسێت

ئاكپارتی خۆی ئامادە دەكات تا دوا بڕیار لەبارەی دروستكردنی هاوپەیمانی لەگەڵ مەهەپەدا بدات، بەڵام هەموو پێشبینییەكان بەو ئاڕاستەیەدا دەچن، كە ئاكپارتی نایەوێت لەگەڵ مەهەپەدا بچێتە ناو هاوپەیمانییەتێكی ستراتیژییەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیاكانی سەر بە ئاكپارتی، رەجەب تەییب ئەردۆگان پێی باشە هاوپەیمانی دروست بكات بۆ هەڵبژاردنی 2019، بەڵام تەنیا لەگەڵ مەهەپەدا نا، بەڵكو

هاوپەیمانییەتییەكە لە 3 پارت یان زیاتر بێت.
ئاشكرایە مەهەپە بنكەی جەماوەری لە دەستداوە، هەموو دەزگاكانی راپرسیش ئاشكرایان كردوە ئەگەر هەڵبژاردن بكرێت، مەهەپە 3 تا 4%ی دەنگەكان دەهێنێت، بۆیە ئاكپارتی نایەوێت

قورسایی خۆی بخاتە ناو باوەشی مەهەپەوە.
ئەگەر ئاكپارتی بڕیار بدات لە هەڵبژاردندا بچێتە ناو هاوپەیمانییەوە، پێویستە یاسای پارتە سیاسییەكان بگۆڕێت بە شێوەیەكی كاتی كە مادەی 90ی دەستوورە. واتە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی و پەرلەمان ئەگەر یاسای پارتەكان بگۆڕێت، دەتوانێت هاوپەیمانی لەگەڵ 2 یان 3 پارت دروست بكات، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پێویست بە گۆڕینی یاسا ناكات و دەتوانرێت چەند پارتێك یەك

كاندیدیان هەبێت.
مەهەپە لە چاوەڕوانی گۆڕینی یاسای پارتەكانە، چونكە حاڵی زۆر پەرێشانە بە دەست لە دەستدانی بنكەی جەماوەری.
ئەگەر بێت و ئاكپارتی لەگەڵ مەهەپەدا بچێتە ناو هاوپەیمانییەوە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی و پەرلەمان، ئەوكات دەبێت بزانێت دەنگی كوردەكان لە دەست دەدات، چونكە كوردانی باكوور دەنگ نادەن بە هیچ پارتێك ئەگەر لەگەڵ مەهەپەدا بچێتە ناو هاوپەیمانییەوە، بۆیە هەر ئەوەشە وای كردوە ئەردۆگان لە هاوپەیمانی مەهەپە بترسێت.

© 2017 Hawler