تشرینی دووەم 29, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانەکانی ئێران به‌رده‌وامه‌ و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی گرتۆته‌وه‌

لەکۆتایی حەفتەی ڕابردوەوە خۆپیشاندان لەشارەکانی ئێران دەستیپێکردوە بەمەبەستی باشترکردنی ژیان و گوزەران و چارەسەرکردنی بێکاری و کاریگەرییەکانی ئێران لەناوچەکەدا.

ئێران خۆپیشاندەران تۆمەتباردەکات بەهەبونی دەستی سیاسی ناوخۆ و، هێزەکانی دەرەوە لەپشتیانەوە بەڵام هاوڵاتیان ئەوە ڕەتدەکەنەوە و، داوادەکەن ئێران گرنگی بەپرسە ناوخۆییەکانی

بدات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (بی‌بی‌سی) سەرەڕای هۆشدارییەکانی حکومەتی ئێران لەخۆپیشاندەران بەڵام گردبونەوە و خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لەشارەکانی ئێراندا درێژەی هەیە و، بەرەو

گەورەبوون دەچێت.
بەشێک لەخۆپیشاندەران داواکارییەکان لەداواکاری ئابورییەوە گۆڕیوە بۆ سیاسی و داوادەکەن (ئایەتوڵا خامنەیی) ڕابەری شۆرشی ئێران دەست لەکاربکێشێتەوە و، لەپۆستەکەی بێتەخوارەوە، وە بەشێکی دیکەیان داوا لە (حەسەن ڕۆحانی) سەرۆککۆماری ئێران دەکەن دەست لەکاربکێشێتەوە، هەموویان لەچەند خاڵێکدا هاوبەشن ئەویش ئەوەیە ئێران گرنگی بەژیانی هاوڵاتیەکانی

بدات.
خۆپیشاندانەکانی ئێران بۆ مەبەستی هەرچیەک بن ئەو ڕاستیە ناشارنەوە کە ئێران ڕۆڵێکی خراپ لەناوچەکەدا دەگێڕێت و، ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی ناوخۆی وڵاتەکەی فەرامۆشکردوە، ئەو ڕاستیە لە لافیتەی خۆپیشاندەرانەوە باش بەدیدەکرێ کە داوا لەحکومەتی تاران دەکەن لەجیاتی دەستێوەردان لەوڵاتانی ناوچەکە گرنگی بەناوخۆی ئێران بدات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان، خەڵکی ئێران تەنها داواکارییەکانیان لەسەر پێدوایستیە ئابورییەکانیان نیە، بەڵکو توڕەشن لەسەر دەستێوەردانەکانی ئێران لەوڵاتانی ناوچەکە، بەپێی ڕاپۆرتەکە لە (مەشهەد) خەڵکی لەهاوارەکانیاندا هاتوە، ( غەززە نا، لوبنان نا، ژیانم بۆ ئێرانە) ئەو نیگەرانیانە ئەوە دەسەلمێنن کە خەڵکی لەو باوەڕەدان ئێران ئەوەندی چاویبڕیوەتە سیاسەتی

دەرەوەی ئەوەندە بەسەر پرسە ناوخۆییەکانیدا نەپڕژاوە.
خۆپیشاندانی ئەو جارەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێرانەوە لەشاری (مەشهەد) ەوە دەستی پێکرد، ڕۆژی دواتر بەتەواوی ئێراندا بڵاوبۆوە و شار و شارۆچکەکانی

دیکەیشی گرتەوە.
تادێ خۆپیشاندانەکان فراوانتردەبن، خۆپیشاندەران یادی هەشت ساڵەی خۆپیشاندانەکەی ساڵی (٢٠٠٩) دەکەنەوە کە حکومەتی ئەو کاتی تاران بەزەبر و توندوتیژی دایمرکاندەوە.
(عەبدولڕەزا ڕەحمانی فازلی) وەزیری ناوخۆی ئێران هۆشداریداوەتە ئەو گردبونەوانەی کە بەنایاسایی ئەنجامدەدرێن و داوای لەهاوڵاتیان کردوە کە لەو خۆپیشاندانانەدا بەشداری نەکەن، بەڵام هاوڵاتیان گوێ بەلێدوانی بەرپرسانی ئێران نادەن و سورن لەسەر بەردەوامبونی خۆپیشاندانەکان.

هێزەکانی دەرەوە یان گیروگرفتەکانی ناوخۆ:
شارەزاییانی سیاسی لەدۆخی ئێران هۆکاری خۆپیشاندانەکان بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە ئێران سیاسەتێکی خراپ لەسەر ئاستی ناوخۆی وڵاتدا پەیڕەودەکات، هاوڵاتیانی ئێرانی توڕەن لەدەسەڵاتی ئێستای ئێران کە باری ژیانی خەڵکی قورسکردوە، ئاستی بێکاری بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە و، ئێران بەشێکی زۆری داراییەکەی بۆ کێشەکانی ناوچەکە دابیندەکات و گروپی شەڕکەر لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پاڵپشتی دەکات لەسەر حیسابی ئابوری وڵاتەکە و ژیانی هاوڵاتیانی، ئێستا لەئێراندا خەڵکێکی زۆر بێکارە.بەپێی ڕاپۆرتێکی (ڕۆیتەرز) ئاستی بێکاری

لە ئێران بەرزبۆتەوە بۆ (١٢،٤)، وە نزیکەی (٣،٢ ملیۆن) کەس لە ئێران بێکارن.
حکومەتی ئێران وێڕای داننان بەگیرگرفتە ئابورییەکان بەڵام پێیوایە، خۆپیشاندانەکان بەسیاسی کراون، لایەنەکانی دژە حکومەت لەگەڵ هێزەکانی دەرەوە لەپشتی خۆپیشاندانەکانەوەن، ئەوەش بەمەترسی لەسەر سەقامگیری ئێران هەژماردەکات.
(دۆناڵد ترەمپ) سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە (تویتەر) ەوە، بەئێرانی ڕاگەیاندوە جیهان تەماشای خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکات، پێویستە ئێران ڕێز لەمافی هاوڵاتیەکانی

بگرێت.
شیاوی باسکردنە، ڕەوشی ئێران بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە لەبەردەم مەترسی ناسەقامگیریدایە، ئەگەرچی وڵاتانی دەرەوە هۆشداریان داوەتە ئێران بەتوندوتیژی وەڵامی هاوڵاتیان نەداتەوە بەڵام خۆپیشاندانەکان بەرەو توندوتیژی چون و ژماریەک هاوڵاتی کوژراون و برینداربوون هەروەها ژمارەیەکیش دەستبەسەرکراون.
لەسەرەتاوە خەڵکی لەدژی بەرزبونەوەی نرخی کاڵاکان و، ڕێژەی بەرزی بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییە گشتیەکانیان هاتبونە سەر شەقام، لەگەڵ بەرفراوانبونی خۆپیشاندانەکان

دروشمەکانیش زیاتر و داواکاریەکانیشیان گەورەتردەبن.
بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان، خۆپیشاندەران داواکارییەکان بەئاڕاستەی دژایەتی لەحکومەت و دەسەڵاتی شۆڕشی ئێران بەرزکردۆتەوە و داوای کۆتایهێنا بەدەسەڵاتی (مەلا) کانی ئێران

دەکەن، هەروەها لەمارشەکانیاندا دەڵێن (مردن بۆ دیکتاتۆر).
میدیایەکانی دەوڵەتی ئێران، خۆپیشاندانەکان بەدەستی دەرەوە ناوزەد دەکەن، ئاژانسی هەواڵی (فارس) ڕایگەیاندوە هەلپەرستەکان هەوڵدەدەن ئارامی و ئابری وڵات تێکبدەن، نەتەوەی ئێران هیچ بەهایەک بۆ هەلپەرستان دانانێت، وە لە (مەشهەد)یش دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەداوە، کە خۆپیشاندانەکان لەلایەن یەکەکانی دژە شۆڕشەوە ڕێکخراوان، هەندێک لە هەلپەرستان دەیانەوێت بەریتانیا و، ئەمەریکا و عەرەبستان دڵخۆش بکەن

 

خالید ئه‌حمه‌د - هەولێر.

© 2017 Hawler