ئەم پەڕەیە چاپ بکە

لە گەراجێگی گەورەی بەریتانیا بە سەدەها ئۆتۆمبێل سووتان

لە گەڵ نزیكبوونەوەی سەری ساڵی تازە لە شاری لیڤەرپولی ئینگلیزی باكووری بەریتانیا لە گەراجێگی گەورەی وەستانی ئۆتۆمبێل ئاگرێكی گەورە كەوتەوە و بە سەدەها ئۆتۆمبێل سووتان و كارمەندانی ئاگر كوژێنەوەش ماوەیەكی زۆر خەریكی كوژاندنەوەی ئەو ئاگرە گەورەیە بوون زۆربەی باڵەخانەكانی دەوروبەری ئەم گەراجەش چۆڵ كران .
بەپێی گوتەی پۆلیس، هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی گەراجی كینجەز دۆك كە چەند نهۆمێكە جێگەی 1600 ئۆتۆمبێل دەبێتەوە، زۆربەی ئۆتۆمبێلەكان سووتان و خاوەنی ئۆتۆمبێلەكان بەردەوامن لە

پەیوەندی كردن بە كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل .
هەر لەو كاتە نمایشێكی ئەسپ سواری نێودەوڵەتی كە بڕیار بوو ئەنجام بدرێت لە نزیك ئەم گەراجەوە، نەتوانرا ئەنجام بدرێت . بەپێی سەرچاوەكان سەرەتا ئاگر لە ئۆتۆمبێلێك بەربووە و دواتر بلاو

بۆتەوە و تێكڕای ئۆتۆمبێلەكان سووتاون .
ئەنجومەنی شاری لیڤەرپول بنكەی پێشوازی كردنی ئەو كەسانە بوون كە ناتوانن بۆ ماڵەكانیان بگەڕێنەوە لەو ناوچەیە بەهۆی ئەو ئاگركەوتنەوەیە .