کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

سه‌رۆكی كۆریای باكوور: دوگمه‌ی هه‌ڵدانی بۆمبی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر مێزی نووسینگه‌كه‌م ئاماده‌یه‌

سه‌رۆكه‌ گه‌نجه‌كه‌ی كۆریای باكوور رایده‌گه‌ێنێ، دوگمه‌ی هه‌ڵدانی بۆمبی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر مێزی نووسینگه‌كه‌م ئاماده‌یه‌ و هه‌ركاتێكیش هه‌ڕه‌شه‌ بكه‌وێته‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌م به‌كاری ده‌هێنم.
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 1-1-2018 رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی له‌ ساڵی 2017 هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ته‌واو كردووه‌و پێویسته‌ ئه‌مریكا ئه‌وه‌ بزانێ كه‌ ئه‌مه‌ بۆته‌ راستی.
هه‌روه‌ها گوتی:

دوگمه‌ی هه‌ڵدانی بۆمبی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر مێزی نووسینگه‌كه‌م ئاماده‌یه‌، ئه‌گه‌ریش هه‌ڕه‌شه‌ بكه‌وێته‌ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌م ئه‌وا به‌كاری ده‌هێنین.
سه‌رۆكی كۆریای باكوور هیواخوازیشه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو كۆریای باكوورو باشوور ئاسایی ببێته‌وه‌و ده‌شڵێ، ئێستاكه‌ ده‌رگای گفتوگۆكان كراوه‌ن.

لوقمان مستەفا ـ هه‌ولێر

 

© 2017 Hawler