کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مزگه‌وتی سینا لە میسر چۆن ڕوویدا؟

دوای کۆتاییهاتنی نوێژی هەینی رۆژی 24-11-2017 لە مزگەوتێکی باکووری سینا، لەکاتی هاتنە دەرەوەی نوێژخوێنان، بۆمبێک لەنێو مزگەوتەکەدا تەقییەوە و دەستبەجێ دەستڕێژی گوللـە لە نوێژخوێنانیش کرا، بەو هۆیەوە زیاتر لە 300 کەس کوژران، 130 کەسی دیکەش بریندار بوون. تائێستاش خوێندنه‌وه‌ی جیاجیا بۆ چۆنیه‌تی ڕوودانی ئه‌م كاره‌ تیرۆریستییه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی بۆچوون و زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌ گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌كه‌ن كه‌ له‌پشت ئه‌م كاره‌ تیرۆریسته‌وه‌ بێت.

بۆ ئه‌و مزگه‌وته‌ كرایه‌ ئامانج؟
ئەو مزگەوتەی کرایە ئامانج ناوی "رەوزە"یە لە شارۆچکەی "بیئر ئەلعەبد"، دەکەوێتە بەشی سەرەوەی نیمچە دوورگەی سینا لە میسر. مامۆستا محەممەد رەزیق، گوتاربێژی مزگەوتەکە لەو هێرشەدا رزگاری بووە، بەڵام بەهۆی برینداربوونی ‌قاچێکی لە نەخۆشخانەی حوسەینییە لە شەر‌قییە چارەسەر وەردەگرێت.لەبارەی چۆنێتی رووداوەکە، ئەو گوتاربێژە دەڵێت، لەکاتی چوونی بۆ سەر مینبەر گوێی لە دەنگی تەقینەوە بووە، کە بووەتە هۆی ترس و تۆقاند و نوێژخوێنان بەشێکیان لە پەنجەرەکانەوە بەرەو دەرەوە رایانکردووە. مامۆستا محەممەد رەزیق دەشڵێت، دوای تەقینەوەکە لەنێو مزگەوت و دەرەوەدا، چەکدارەکان تەقەیان لە هەموو نوێژخوێنان کردووە. به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و مزگه‌وته‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ مزگه‌وته‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان و گرووپی تیرۆریستی به‌ئاسانی توانیوویانه‌ كاره‌ تیرۆریسته‌كه‌ی تیادا ئه‌نجام بده‌ن.

هێرشبه‌ره‌كان چیان پێبووه‌؟
لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، کە داعش ئەنجامدانی گرتەئەستۆ، زیاتر لە 15 چەکداری هێرشکار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران.
لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی رۆژی هەینی میسر بەردەوامن و بەرپرسانی وڵاتیش دەڵێن، هێرشکارەکان ئاڵای داعشیان بەدەستەوە بووە. نووسینگەی داواکاری گشتی میسر بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا لە هێرشەکەی سەر مزگەوتی رەوزەی شارۆچکەی بیئرل عەبدی نیمچە دوورگەی سینا، قسەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە بریندارەکان کردووە و ئەوانیش پێیان راگەیاندوون کە هێرشکارەکان ئاڵای داعشیان بەدەستەوەبووە.نووسینگەی داواکاری گشتی لە رێگای بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوێکەوە دەڵێت، ژمارەی هێرشکارەکان لە نێوان 25 تاوەکو 30 کەسدا بوون. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، چەکدارەکان بە ئۆتۆمبێلی جۆری جیپ گەیشتبوونە شوێنەکە و دواتر دەوری مزگەوتەکەیان دابوو و دەستیان بە تەقەکردن کردبوو.
دوای هێرشی سەر مزگەوتەکە، وەزارەتی بەرگری میسر ڤیدیۆیەکی بۆردومانی فڕۆکەکانی بڵاوکردەوە کە وەک خۆی دەڵێت پێگەکانی "تیرۆرستان"ی کردووەتە ئامانج.
لە ڤیدیۆیەکەدا کە بڵاویکردووەتەوە، ژمارەیەک هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی دەردەکەون و دواتریش چەند پێگەیەک بۆردومان دەکەن کە وەک خۆی دەڵێت پێگەی داعش بوون، بەبێ ئەوەی شوێنەکە دیاری بکات.
میسر به‌قۆناغێكی نوێدا تێپه‌رده‌بێت و ناوچه‌ی سینا هه‌میشه‌ مه‌ترسی گه‌شه‌ی گرووپه‌ تیرۆریسته‌كانی لێبووه‌، بۆیه‌شه‌ حكوومه‌ت زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر بوونی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی ناوه‌ به‌ناوه‌ كاری تیرۆریستی و مافیایی تیایدا ئه‌نجام ده‌درێت.

 

 

© 2017 Hawler