کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

لە یەمەن 11 ملیۆن منداڵ پێویستی بە هاوكاری بە پەلەیه‌

سعوودیا گەمارۆی لەسەر بەشێك لە وڵاتی یەمەن هەڵگرت، بەڵام هێشتا 11 ملیۆن منداڵ پێویستی بە هاوكاری بە پەلە هەیە و، گیانیان لە مەترسیدایە.

بۆ بەرەنگاربوونەوەی حوسییەكانی یەمەن، سعوودیا گەماری خستە سەر ئەو وڵاتە، بەڵام لەو گەمارۆیەدا هاووڵاتی سڤیل باجی زۆریاندا، بە تایبەت منداڵ كە لەبەر نەبوونی خۆراك و ئاوی پاك گیانیان لە مەترسییە و داوا دەكرێت هاوكاری بە پەلەیان بۆ بچێت.
بە گوێرەی گوتەی نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ یەمەن، لە یەمەن لە هەر 10 خولەكێكدا منداڵێك دەمرێت، هۆكاری مردنەكەیش خراپی باری تەندروستیانە.
گێرت كاپەلێرا نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە عەمانی پایتەختی ئوردن ئاشكرای دەكات، لە یەمەن 11 ملیۆن منداڵ پێویستی بە هاوكاری بە پەلە هەیە. هەروەها بۆ

منداڵ یەمەنی بە خراپترین شوێن وەسف كرد.
گوتیشی: "شەڕی یەمەن بە شێوەیەكی زۆر خەماوی شەڕە لە دژی منداڵان. هەروەها 17 ملیۆن مرۆڤ لە یەمەن پێویستی بە خواردنە و گیانیان لە مەترسیدایە و 7 ملیۆنیش رووبەرووی

برسییەتێكی بێوێنە بوونەتەوە".
باسی لەوەیش كرد لە 2015ـەوە تاوەكو ئێستا، بە هۆی بۆردومانەكانی سعوودیا و هاوپەیمانی وڵاتانی عەرەب، 8 هەزار و 670 كەس مردون و 49 هەزار و 960 یش برینداربوونە، كە بەشێكی  زۆریان هاووڵاتی سڤیلن

كارزان گلی ـ هه‌ولێر
.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 01 کانونی دووەم 2018 13:27
© 2017 Hawler