حوزەیران 22, 2021

باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئیسرائیل: ئه‌و خه‌لافه‌ته‌ی، رێكخراوی داعش رایگه‌یاندبوو، رووخا و تێكشكا، به‌ڵام داعش نا

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌ سه‌رهه‌ڵدانی جیلی دووه‌می تیرۆرستانی داعش له‌ عێراق هۆشداریدا هاوكات داوای پشتگیری زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق كرد.

جه‌نین هینیس پلاشریت، نێرده‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق له‌ میانی دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زاران تیرۆریستی پێشووی داعش و خێزانه‌كانیان، له‌ سووریا بۆ عێراق به‌ باشی ئیداره‌ و رێكنه‌خرێت، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌رووی دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جیلێكی نوێ و تازه‌ پێگه‌یشتووی‌ ئه‌و تیرۆرستانه‌ ده‌بێته‌وه‌.
به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری رووسی ئه‌لێكسه‌نده‌ر پۆرتنیكۆڤ، رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 5 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ ناوچه‌كانی باكووری ئه‌فغانستان خۆیان حه‌شار داوه‌.پۆرتنیكۆڤ، له‌ به‌رده‌م به‌رپرسانی ئه‌منی وڵاتانی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆ، له‌ وته‌یه‌كدا گوتیشی: داعش ناوی له‌و لقه‌ی چه‌كداره‌كانی ناوه‌، ویلایه‌تی خوراسان و نزیكه‌ی پێنج هه‌زار چه‌كدار ده‌به‌ن و خۆیان حه‌شار داوه‌.ئه‌وه‌شی گوت: چه‌كدارانی داعش ژێرخانی پێویستیان بۆ درووستكردنی چه‌كی كیمیایی و ژه‌هراوی ده‌ستكه‌وتووه‌ و توانای ئه‌وه‌شیان هه‌یه‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌كاربهێنن.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ستایشی کۆتاییھاتنی یەکجاریی داعش دەكات و لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاند: "بە دڵخۆشییەوە رایدەگەیه‌نم، کە پێکەوە لەگەڵ ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی سووریای دیموکرات، 100%ی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خەلافەتەکەی داعشمان ئازاد کرد". لە راگەیەندراوەکەی ترەمپدا ھاتووە "لە دوو ساڵی رابردوودا، 20 ھەزار میل چوارگۆشە لە داعش پاک کراوەتەوە و ملیۆنان کەس لە خەڵکی عێراق و سووریا رزگار کراون".
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا رۆژی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی نه‌مانی یه‌كجاریی داعش وتی كه‌ به‌ نه‌مانی ئه‌م گروپه‌ توندڕه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵگیرا.
ماڵپه‌ڕی رێلیف وێبی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكرده‌وه‌: پلاشریت وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی له‌ كه‌می پاڵپشتیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ عێراق و رایگه‌یاندووه‌: ئه‌م پاڵپشتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌، بۆ تێپه‌ڕبوون له‌ قۆناغی تووندوتیژی و گه‌ره‌تنی و پێشگرتن له‌ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌یران پێویستییه‌كه كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆریشی به‌سه‌ردا تێناپه‌ڕیت، به‌ واتایه‌كی دیكه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێگری بكه‌ین له‌ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشێكی به‌هێز له‌ عێراقدا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ هه‌زاران تیرۆریستی پێشووی داعشی عێراقی و بیانی، نه‌ته‌نیا مه‌ترسییه‌كانی بۆ دابین كردنی ئاسایش زیاتر كردووه‌، بگره‌ نیگه‌رانی به‌رچاوی سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ مافی مرۆڤ درووست كردووه‌. مارتن ئیندیك، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌و خه‌لافه‌ته‌ی، كه‌ رێكخراوی داعش رایگه‌یاندبوو، رووخا و تێكشكا، به‌ڵام داعش نا. ئەوەشی راگەساند: "ئێستا كه‌ داعش هیچ رووبه‌رێكی له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه‌، به‌ مانای كۆتاییهاتنی داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانی نایه‌ت". روونیشی كرده‌وه‌، یه‌كێك له‌ گرفته‌كان، كه‌ له‌ داهاتوودا دێته‌ پێش، ئه‌وه‌یه‌ رێكخراوه‌كه‌ به‌ شێوازی دیكه‌ هێرشی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات.
جەیمس جێفری، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ جەنگی دژی داعش ڕایگەیاند، دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا، هێزەکانی یەپەگە ناگرێتەوە، ڕاشیگەیاند، لەگەڵ تورکیا کاردەکەن بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام بە درێژای ناوچە سنورییەکانی سوریا و تورکیا، بەڵام ئەو ناوچە ئارامە هیزەکانی یەپەگە ناگرێتەوە، چونکە تورکیا سەبارەت بە یەپەگە زۆر دوو دڵە و پێی وایە سەر بە پەکەکەن، ئەوانیش لەوە تێدەگەن و دۆناڵد ترەمپیش لەوبارەیەوە دڵنیایی داوەتە ئەردۆغان.

 

لوقمان مستەفا - هەو‌لێر

© 2017 Hawler