حوزەیران 22, 2021

لەماوەی دەسەڵاتی من چین نابێ بە هێزی یەکەمی دونیا

دۆنالد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فاکس نیوز ڕایگەیاند ئیزن نادات لە سەردەمی دەوڵەتی ئەودا چین ببێ بە هێزی یەکەمی دوونیا و جێگەی ئەمریکا بگرێتەوە.

سەرکۆماری ئەمریکا بە ئاماژەدان بە ڕەزامەندی خۆی لەسەر شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین گووتی ئابوری چین ئێستا بارتەقای ئەمریکا سەرکەوتوو نییە و لە درێژەدا گووتی ئەمریکا ئێستا سەرقاڵی وەرگرتنی بە ملیارد دۆلار پوڵە لە چین.
دۆنالد ترامپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بەوەی ئێستا ئابوری ئەمریکا لە هەلومەرجێکی زۆر باش دایە گووتی: ئەگەر هیلاری کلینتۆن ببوایە بە سەرکۆماری ئەمریکا، لە کۆتایی سەردەمی سەرۆکایەتی ئەودا ئابوری چین لە ئابوری ئەمریکا گەورەتر دەبوو، بەڵام ئێستا تەنانەت لێشمان نیزیک نین.
بە گووتەی سەرکۆماری ئەمریکا چین دەیهەوێ ببێ بە هێزی یەکەمی دوونیا و ئەوەشی ئاشکرا کرد ئەو ڕووداوە لەسەردەمی سەرۆکایەتی من ڕوونادات. شەری بازرگانی ئەمریکا و چین ساڵی ڕابردوو کاتێک دەستی پێکرد کە دۆنالد ترامپ ٢٥٠ ملیارد دۆلار ی باج لەسەر بەرهەمە هاوردەکانی چین دانا بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە ڕەفتاری بازرگانی خۆی بگۆڕێت.
مانگی بانەمەڕی ٩٨ ترامپ ڕایگەیاندبوو باجی سەر ٢٠٠ ملیارد دۆلار کاڵای هاوردەکراو لە چینەوە بە ڕێژەی ٢٥ لەسەد زیاد دەکات و وێڕای ئەوە بە زوویی زیاد کردنی باجی ٢٥ لەسەدی لەسەر ٣٢٥ ملیارد دۆلار کالای دیکەی چینی دادەنێ.
لە بەرامبەردا چین باجی لەسەر بڕی ١١٠ ملیارد دۆلار بەرهەمی هەناردەکراوی ئەمریکا داناوە. دەوڵەتی ترامپ لە لایەکی دیکە گوشارێکی زۆری خستۆتە سەر چین بۆ ئەوەی ڕەفتاری خۆی بۆ پێمل کردنی کۆمپانیا ئەمریکاییەکان بۆ گوێزتنەوەی تێکنۆلۆژیە پێشکەوتووەکانیان بۆ دامەزراوە چینییەکان بگۆڕێت.

 

لوقمان مستەفا - هەو‌لێر

© 2017 Hawler