حوزەیران 22, 2021

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان داوای دەستپێکردنی گفتوگۆی دیبلۆماسی ناوچەیی دەکات

جەیمس ماتیس، وەزیری پێشوی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمیانی لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ سكای نیوز رایگەیاند، ئەو هێزەی لە لایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی كراوە، "بە مەبەستی لاوازكردنی پێگەی ئێرانە لە ناوچەكەدا نەك بەرپاكردنی جەنگ".

رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت، له‌ راپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووه‌، هێزی ده‌ریای وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ده‌ستیان كردووه‌ به‌ گه‌ڕان له‌ ئاوی كه‌نداودا.
له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ راگه‌یاندراوێكی هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا كراوه‌ كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا پشتڕاستی زانیارییه‌كان كراوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌یش بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ به‌ ئامانجی رێكخستنی پێوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی زیاتر له‌ ئاوی كه‌نداو هێزه‌كان ده‌ستیان به‌ گه‌ڕان و مانۆر كردووه‌.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ دووپاتی ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌م مانۆرانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌ كاتی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هێزه‌كانی كه‌نداو و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ بن.
میت رۆمنی، كە ساڵی 2012 بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كاندیدی كۆماریەكان بو و لە ئیستادا سیناتۆری ویلایەتی یوتایە لەسەر پشكی كۆماریەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سەرەڕای زیاتربونی گرژی و ئاڵۆزیەكانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، بە دڵنیاییەوە جەنگ لەنێوان ئەو دو وڵاتەدا رونادات".
ئاماژەی بەوەشكرد "بە هیچ شێوەیەك باوەڕناكات جەنگ روبدات، چونكە تا ئێستا نە دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان و نە هیچ بەرپرسێكی باڵای دیكە لە ئیدارەكەی ترەمپ ئاماژەیان بەوە نەكردوە خواستیان لەسەر بەرپاركردنی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبێت"، دوبارە جەختیكردوە كە بە هیچ شێوەیەك جەنگ رونادات و هۆكارەكەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی "هیچ كام لە لایەنەكان نایانەوێت جەنگ روبدات".
هەروەها ماسیۆ توێڵه‌ر، باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌ڵێت" پێویسته‌ پارێزگاریی له‌ عێراق بكرێت و له‌ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بپارێزرێت، چونكه‌ نزیكه‌ بڵێسه‌ی ئاگری جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌و وڵاته‌وه‌ هه‌ڵگیرسێت.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی تیوله‌ر دا وه‌ك باڵیۆزی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، به‌ رۆژنامه‌وانانی گووت" له‌سه‌رمان پێویسته‌ به‌رده‌وامبین له‌ كاره‌كانمان بۆ پارێزگاریكردن له‌ عێراق و له‌ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بیپارێزین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" عێراق نزیكه‌ ببێته‌ سووته‌مه‌نی بڵێسه‌ی ئاگری جه‌نگی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی سەربازانی ئەمریكی لە كەنداوی عەرەبی ماتیس رونیکردەوە، "ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەنجامی بدەین پارێزگاریكردنە لە ئاشتی نەك بەرپاكردنی جەنگ".
ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، ئاشكرای كردووه‌، مه‌جید ته‌ختیره‌وانجی نوێنه‌ری تایبه‌تی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ وڵاتانی كه‌نداو به‌ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوه‌.
ئاژانسه‌ ئێرانییه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی نامه‌كه‌ كردووه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ "ئێران هێشتا ململانێ و شه‌ڕ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و هه‌رگیز جه‌نگی وه‌ك بژارده‌ و ستراتیژییه‌تێك نه‌زانیوه‌ بۆ ئامانجه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی"
دواتریش باس له‌وه‌ ده‌كات، ده‌كرێت له‌ رێی دیالۆگ و ره‌چاوكردنی به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای "هه‌مووان براوه‌ن" ده‌كرێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی كه‌نداو بكرێت.
ماوه‌ی مانگێكه‌ به‌هۆی ململانێی نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران، گرژیی له‌ ناوچه‌ی كه‌نداو دروست بووه‌ و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌یشدا له‌ به‌نده‌رێكی ئیمارات چوار كه‌شتی بازرگانی كرانه‌ ئامانج، كه‌ گومان له‌ ئێران ده‌كرێت.
لە لێدوانێكی كۆنسوڵگەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر،هاتووە "ئەمەریکا پابەند دەمێنێتەوە بە کارکردن لەگەڵ ھەموو پێکھاتە ئاینیەکان لە عێراق، بە ھەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە، بەردەوام دەبین لە ھەماھەنگیکردن و بە لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ ھاوشانە لۆکاڵیەکانمان و ڕابەرانی کۆمەڵگا بۆ جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ئەو پرۆگرامانەی لە ئێستە و داھاتووش بە پارەی ئەمەریکا تەمویل دەکرێن لە سەرانسەری وڵاتدا، سەرەڕای گۆڕانکاری لە باری ئیشکردنماندا، پاراستنی مافی ھەموو پێکھاتە ئاینیەکان کاری لە پێشینەی سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکایە".

© 2017 Hawler