کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

ئەمەریكا: شكست بە چەند هێرشێكی ئەلیكترۆنی كۆریای باكوور دەهێنێت

لە مانگی 5 ئەمساڵ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا فەرمانی دابوو بە راوێژكاری ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەكەی بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێك لەسەر هەڵسەنگاندنی مەترسییەكان بەهۆی ئەو هێرشە ئەلیكترۆنییەی لانی كەم 150 وڵاتی گرتووەتەوە. چونكە وەكو رۆژنامەكانی ئەمریكا ئاشكرایان كردبوو كە زیاتر لە 200 هەزار كۆمپیوتەر لەنێوانیشیاندا كۆمپانیا گەورەكان تووش بوون.

دوای 6 مانگ بەسەر ئەو لێدوانە یەكێك لە بەرپرسەكانی ئاسایش لە كۆشكی سپی دەڵێـ هەردوو كۆمپانیای فەیسبووك و مایكرۆسۆفت ژمارەیەك هێرشی ئەلیكترۆنی كۆریای باكووریان شكست پێ دێنی پێشی وایە پیۆنگیانگ لە پشت ئەو هێرشە ئەلیكترۆنیانەی كە كۆمەڵێك تۆڕی كۆمپیوتەری نەخۆشخانەكان و بانقەكان لە ئەمریكا جیهانی كردۆتە ئامانج.
تۆم بۆسەرت لە ئێستادا ڕاوێژكاری ئاسایشی ناوخۆیییە لە كۆشكی سپی لە بەردەم میدیاكانی ئەم وڵاتەدا گوتی " تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك كۆمەڵێك هەژماری تایبەتی داخستووە كە ئەوەش بۆتە هۆی وەستاندنی جێبەجێكردنی هێرشە ئەلیكترۆنییە بەردەوامەكان و هەروەها مایكرۆسۆفتیش ڕێوشوێنی گرتۆتە بەر بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە ئەلیكترۆنییەكان بەگشتی نەوەكو تەنها وەنە كڕای."
بۆسەرت داوایشی لە چەند كۆمپانیایەكی گەورەی ئەمریكا كرد كە هەموو هەوڵی خۆیان بدەن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەلیكترۆنی ئەمریكا، چونكە ئەم ئەركە تەنها كاری مایكرۆسۆفت و فەیسبووك نییە.
بۆسەرت هەر لە درێژەی قسەكانیشیدا ئاماژەی بەوەدا كە سەدان هەزاران كۆمپیوتەری لە زیاتر لە 150 وڵاتدا كردۆتە ئامانج و وتی حكومەتی ئەمەریكا بەڵگەی ڕوون و ئاشكرای هەیە لەسەر ئەوەی ئەو هێرشانە كاری كۆریای باكوورن.
هەروەها لە رۆژنامەكانی ئەمریكا زانیاری ورد لەسەر هێرشە ئەلیكترۆنییەكان بڵاوكراونەتەوە تێدا ئاشكرا كراوە هەموو فایلەكانی كۆمپیوتەرێكی تووشبوو بە ڤایرۆسەكە دادەخات و داوا لە خاوەنی‌ كۆمپیوتەرەكە دەكات پارەبدات هەتاوەكو بتوانێت كۆنتڕۆڵی كۆمپیوتەرەكەی بۆ بگەڕێنرێتەوە.
مایكرۆسۆفت(MSFT، Tech30) لە مانگی ئازاری ڕابردوودا كەلێنە ئەمنییەكەی ئاشكراكرد، بەڵام ئەو كۆمپیوتەر و نێتۆركانەی كە سیستمەكانی خۆیان ئەپدەیت نەكردووەتەوە لەبەردەم هەڕەشەی هێرش و مەترسیدان
دەبێت ئەدمینیستەری ئەو كۆمپیوتەرانەی هێرشیان كراوەتەسەر، لەماوەی شەش كاتژمێردا پارەكە بدەن و خاوەنی زۆربەی ئەوانەی كۆمپیوتەرەكانیان تووش بووە لەچەند كاتژمێری یەكەمدا بڕی 300 دۆلاری ئەمەریكییان داوە لەبەرامبەر گەڕانەوەی كۆنترۆڵی كۆمپیوتەرەكانیاندا.

 

© 2017 Hawler