» (ئەحمەدینەژاد) هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیلی لەسەر نەخشە دوپاتكردەوە
» تەقینەوە خۆکوژییەكەی پاكستان زیاتر لە پەنجا قوربانی لێكەوتەوە
» (ناتنیاهۆ) داوای ڕێگەچارەیەكی مێژوویی دەكات
» ئە‌لعێراقیە‌ پێشنیازی دابڕاندنی‌ دە‌زگا سە‌ربازییە‌كان لە سە‌رۆكوە‌زیران‌ دەكات
» ئەلعراقییە" (عەبدولمەهدی) لە (مالیکی)‌ بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران باشترە "
» باڵیۆزی‌ ئەمریکا :
» لیستی ئەلعێراقییە‌ دژی ئە‌نجامدانی‌ سە‌رژمێرییە‌ لە‌ کە‌رکوکدا
ڕێكەوتێكی جوانی وەرزشی لە ئەمستردامەوە
 
 
  زیاد بكر
دەمێكە خوازیار بووم بەراوردێك لە نێوان ئەزموونی وەرزشی و وەرزشوانان و یاریگە و پێداویستییە وەرزشییەكانی لای خۆمان و وڵاتە وەرزشدۆستە پێشكەوتووەكانی جیهان بە گشتی و ئەورووپا بە تایبەتی بكەم، خۆشبەختانە دەرفەتێكی گونجاوم بۆ ڕێكەوت لە میانی سەردانێكی خێزانی بۆ وڵاتی گوڵ (هۆڵەندا) توانیم لەگەڵ چەند چاوساغێكی كوردی نیشتەجێی هۆڵەندا سەردانی یاریگە و مۆزەخانەی (ئەیاكس ئەمستردام) بكەم و لە نزیكەوە بینەری یاریی دۆستانەی (ئەیاكس و چێڵسی) بم لە 23/7/2010. دیارە ئامادەبوونم لەم یارییەدا لە نێو یاریگەی (ئەرێنا) مەبەستی خۆی هەبوو، تێیدا خەونێكی وەرزشی من بوو. جوانی و پراكتیكی یاریگەكە و هاندەران و سیستمی كاری وەرزشی مەست و سەرسامی كردووم، هیوادارم ئەم ئەزموونە جوانە وەكوو خۆی ڕوو لە وڵاتی ئێمەیش بكات و ئێمەی وەرزشدۆستی كورد بێبەش نەبین لێیەوە. دیارە بەخت یاوەرمە لەم سەردانەمدا‌ چونكە ئەم هەفتەیە لە هۆڵەندا (100)ـەمین ساڵیادی یەكەمین چادرگەی دێدەوانییە و بۆ ماوەی (10) ڕۆژ زیاتر لە (1200) دیدەوان لە كەرنەڤاڵێكی كەموێنەدا ئەم یادە لە شاری (ڕوڕمۆند) لە ڕۆژانی 25/7/2010 تا 4/8/2010 پیرۆز ڕادەگرن، من وەكو وەرزشدۆستێكی دێرین و سەرپەرشتیارێكی پەروەردەیی وەرزشی و تایبەتمەند لە بواری (دیدەوانی) بە نیازم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی ئەم خیوەتگەیە فراوانە بكەم، بۆ ئەوەی بتوانم لە نزیكەوە ئاشنایەتیی پەیدا بكەم لەگەڵ كار و چالاكییەكانیان و بەراوردێك لە نێوان كارەكانی خۆمان و ئەوان ئەنجام بدەم. هەوڵ دەدەم ئەرشیڤی فۆتۆگرافیم دەوڵەمەند بكەم و یادگارییەكان لەگەڵ هاوكارانم لە پەروەردەی وەرزشیی هەولێر و كوردستاندا بەش بكەم. دواجار ئاواتەخوازم بتوانین لە داهاتوودا لەگەڵ هاوكارانم لە وڵات سەردانی مەیدانیی دەرەوە بكەین و لەم پێشكەوتنە خەیاڵیانە سوودمەندبین.
* سەرپەرشتیاری پەروەردەیی وەرزشی و تایبەتمەند لە بواری (دیدەوانی)
زیاد بەكر
 
بابه‌تی دیکه‌ی نووسه‌ر
» ڕێكەوتێكی جوانی وەرزشی لە ئەمستردامەوە
 
 
   
2009 © هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر