» (ئەحمەدینەژاد) هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیلی لەسەر نەخشە دوپاتكردەوە
» تەقینەوە خۆکوژییەكەی پاكستان زیاتر لە پەنجا قوربانی لێكەوتەوە
» (ناتنیاهۆ) داوای ڕێگەچارەیەكی مێژوویی دەكات
» ئە‌لعێراقیە‌ پێشنیازی دابڕاندنی‌ دە‌زگا سە‌ربازییە‌كان لە سە‌رۆكوە‌زیران‌ دەكات
» ئەلعراقییە" (عەبدولمەهدی) لە (مالیکی)‌ بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران باشترە "
» باڵیۆزی‌ ئەمریکا :
» لیستی ئەلعێراقییە‌ دژی ئە‌نجامدانی‌ سە‌رژمێرییە‌ لە‌ کە‌رکوکدا
گۆڕینی قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌ڕانه‌وه
       2010-07-29
لە 2009ـدا 2412 ئەفغانی كوژراون
 

سەرۆكئەركانی سوپای ئەمەریكا (مایك موڵین) ئاشكرای كرد كە بڵاوبوونەوەی ژمارەیەكی زۆر دۆكیومێنتی تایبەت بە شەڕی ئەفغانستان لە لایەن ماڵپەڕی "ویكی لیك"ـەوە، ژیانی هاووڵاتیان و سەربازانی ئەمەریكا لەو وڵاتە دەخاتە مەترسییەوە.

ناوبراو ئەو هەنگاوەی بە كارێكی هەڵە ناوبرد و دووپاتی كردەوە كە ئێستا وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا خەریكی لێكۆڵینەوەیە دەربارەی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییانە.

لە لایەكی دیكەوە گوتەبێژی هێزەكانی ناتۆ لە ئەفغانستان ڕەخنەی لە بەرپرسانی ماڵپەڕی "ویكی لیك" گرت كە ئەو دۆكیومێنتانەی تایبەت بە شەڕی (ئەفغانستان)ـیان بڵاو كردووەتەوە. (ژەنەڕاڵ بلۆتز) ڕایگەیاند كە بڵاوبوونەوەی ئەو دۆكیومێنتانە كارێكی نەشیاوە و یارمەتیدەریش نابێت بۆ ئەوەی ئارامی و ئاساییش بۆ ئەفغانستان بگەڕێتەوە.

ناوبراو ڕوونی كردەوە كە سوپای ناتۆ گرنگیی تەواو بە پاراستنی هاووڵاتیانی ئەفغانستان دەدات و لە هەموو هێرشەكانیشدا ڕەچاوی ئەوە دەكات كە نابێت كەسانی مەدەنی ببنە قوربانی.

ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانیش هۆشداریی داوە لە بەرانبەر بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان. ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرای كرد كە لە ساڵی 2009ـدا، 2412 هاووڵاتیی مەدەنی لە ئەفغانستان كوژراون

 
   
2009 © هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر