» تەقینەوەكەی پاكستان زیاتر لە سەد قوربانى لێكەوتەوە
» ئەمەریكا گەمارۆی خستە سەر بانكێكی بازرگانی ئێران و ئەوروپا
» قەیرانی سیاسی ئوسترالیا كۆتایی هات
» ( عەبدولمەهدی):"لە پێناوی بەرژەوەندی وڵات ئامادەم دەست لە پۆستی سەرۆکوەزیران هەڵگرم"
» ئالیەتێك بۆ دیاری كردنی سەرۆكوەزیران دەستنیشان كرا
» هێڵەسورەكانی سەر (مالیكی) هەڵگیران
» (پترایۆس) لەبارەی سوتاندنی (قورئان)ـەوەهۆشیاری دا
گۆڕینی قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌ڕانه‌وه
       2010-07-29
985 زیندانی سیاسیی دیكه‌ ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌
 
ژمارەیەك زیندانیی سیاسی لە سەرەی وەرگرتنی مووچەكانیاندا.

گوتەبێژی فەرمیی دەستەی باڵای کۆمکاری زیندانییە سیاسییەکانی کوردستان مافناس (نەجمەددین حەمەسەعید)، بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند کە لە ساڵی‌ 2008ـدا، کۆمەڵێک فایلی زیندانیانی سیاسییان ڕەوانەی بەغدا کردبوو و دوای سەردانکردنی لیژنەیەکی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان، ناوی 998 زیندانیی سیاسی گەڕایەوە و پاش تاوتووکردنی ئەم ژمارەیەیش لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، ڕەزامەندی لەسەر 985 کەس درا و بڕیار دراوە کە پارەکانیان لە مانگی 7ـی 2009ـوە بۆ حیساب بکرێت و بە یەک جار پێیان بدرێت.

(نەجمەددین حەمەسەعید)، گوتیشی: “داواکارین کە منحەکە بۆ 450هەزار دینار بەرز بکرێتەوە، پێداگریشین لەوەی كە لە داهاتوودا ئەم منحەیە بۆ 500 هەزار دینار زیاد بكرێت.”

جێگەی باسە، تا ئێستا ناوی هەزار و 401 زیندانیی سیاسی لە لایەن بەغداوە پشتڕاست کراوەتەوە و، ژمارەیەکی دیکەیش لە زیندانیانی سیاسی، چاوەڕوانی پشتڕاستکردنەوەی ناوەكانیانن.

هاوكات ئەو منحەیەی کە بۆ ئەم 985 زیندانییە سیاسییە بڕاوەتەوە، مانگانە 390 هەزار دینارە و پارەی 13 مانگی ڕابردوویان بە یەک جار پێ دەدرێت کە دەکاتە 5 ملیۆن و 70 هەزار دینار.

زیندانیی سیاسی (بەکر ڕەشید) کە لە زیندانی ئەبوغرێبدا لە ساڵی 1983ـوە بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی کراوە و ڕۆژی ڕابردوو لە نۆرەی پارەوەرگرتنی بانکی ڕەشید لقی خانزاد ڕاوەستابوو، بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی گوت: “ئەو پارەیە، قەرەبووی یەک لەسەر هەزاری نەهامەتییەکانمان ناکاتەوە.”

ئەو گوتیشی كە لە دوای ئازادیی عێراقەوە، زیندانیانی سیاسی لە بەغدا پارەیان پێ دەدرێت، کەچی لە کوردستاندا کە 12 ساڵ زووتر ئازاد کراوە، هیچ یارمەتییەکی زیندانیانی سیاسی نەدراوە.

زیندانیی سیاسی (مەسعوود خەلیل قادر)، ڕوونی کردەوە كە ئەو منحەیەی کە پێیان دەدرێت، کاتییە، بۆیە داوای کرد کە بە یاسایەکی هاوشێوەی بەغدا مافەکانیان بپارێزرێت.

بە گوێرەی ئەو مافانەی کە لە یاسای ژمارە 4ـی دەستووری عێراقدا بۆ زیندانیانی سیاسی بە ڕەوا بینراوە، جگە لە پارەی مانگانەی 500 هەزار دینار، کۆمەڵێک مافی دیکەیان بۆ دابین کراوە.

زیندانییەکی سیاسیی دیکە بە ناوی (عیماد شاکر)، داوای کرد ئەو مافانەی کە بە زیندانییە سیاسییەکانی بەغدا دەدرێت، بە ئەوانیش بدرێت.

گوتەبێژی فەرمیی دەستەی باڵای کۆمکاری زیندانییە سیاسییەکانی کوردستان، لەمەڕ پشتڕاستنەکردنەوەی یاسای بەغدا و نەبوونی یاسایەکی هاوشێوە لە کوردستاندا کە مافی زیندانیانی سیاسی بپارێزێت، ڕەخنەی ئاڕاستەی حکوومەتی هەرێم كرد.

سلێمان تاشان

Sleman_aziz@yahoo.com

2009 © هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر