|
سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین رێكخراوی مه‌ده‌نی بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان، به گویره‌ی ئامارێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ریژه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان له كه‌ركووك له‌سه‌ر بنچینه‌ی ره‌گه‌ز و مه‌زهه‌ب و به ناوی شه‌ره‌فی خیزانی روو له زیادبوونه.
به‌رپرسی رێكخراوی میدیا بۆ مافی مرۆڤ به ئاژانسی په‌یامنیری راگه‌یاند: كه‌ركووك له چه‌ند كۆمه‌ڵێكی جیاواز پێك هاتووه له رووی نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌به‌وه و كاریگه‌ریی دابونه‌ریتی كۆن تاكو ئیستا ماوه له‌سه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كه به تایبه‌ت له قه‌زا و ناحیه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی: رێكخراوه‌كان زۆرن، به‌ڵام هه‌موویان چالاك نین، به تایبه‌ت له قه‌زا و ناحیه‌كان كه كاری ئه‌و رێكخراوه مه‌ده‌نیانه زۆر ئه‌سته‌مه به هۆی چه‌ند دابونه‌ریتێكی كۆنه‌وه.
راشیگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی ریژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌و ناوچانه خاڵێكی تره بۆ زیادبوونی توندوتیژی جگه له كه‌متەرخه‌میی لایه‌نی ده‌ستەڵات.
PNA |