 |
| سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) |
سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)، دوێنێ لە سەڵاحەدین پێشوازیی لە شێخی نوێی تەریقەتی نەقشبەندی (شێخ مادیح شێخ عوسمان نەقشبەندی)، كرد.
لە دیدارێكدا، (سەرۆك بارزانی) خۆشحاڵیی خۆی بۆ (شێخ مادیح شێخ عوسمان نەقشبەندی) دەربڕی بە بۆنەی دەستنیشانكردنی بە شێخی تەریقەتی نەقشبەندی لە لایەن بنەماڵەی شێخانی نەقشبەندییەوە و، هیوای خواست كە لەسەر هەمان ڕێچكەی پیرۆزی باب و باپیرانی، خزمەتی تەریقەت و ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكات.
لە لایەن خۆیەوە، (شێخ مادیح شێخ عوسمان نەقشبەندی)، سوپاسی (سەرۆك بارزانی)ـی كرد بۆ ئەو پێشوازییە و، ڕایگەیاند كە بە هەمان ڕێچكەی پیرۆزی باب و باپیرانی، خزمەتی مورید و مەنسووبەكانی تەریقەتی نەقشبەندی و ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەكات. |