» (ئەحمەدینەژاد) هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیلی لەسەر نەخشە دوپاتكردەوە
» تەقینەوە خۆکوژییەكەی پاكستان زیاتر لە پەنجا قوربانی لێكەوتەوە
» (ناتنیاهۆ) داوای ڕێگەچارەیەكی مێژوویی دەكات
» ئە‌لعێراقیە‌ پێشنیازی دابڕاندنی‌ دە‌زگا سە‌ربازییە‌كان لە سە‌رۆكوە‌زیران‌ دەكات
» ئەلعراقییە" (عەبدولمەهدی) لە (مالیکی)‌ بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران باشترە "
» باڵیۆزی‌ ئەمریکا :
» لیستی ئەلعێراقییە‌ دژی ئە‌نجامدانی‌ سە‌رژمێرییە‌ لە‌ کە‌رکوکدا
گۆڕینی قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌ڕانه‌وه
       2010-07-28
سەرۆكی حكوومەت، ڕۆڵی كاسبكار و خاوەنپیشەكانی لە پڕۆسەی گەشەپێداندا بە گرنگ وەسف كرد
 
سەرۆكی حكوومەتی هەرێم

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بازاڕی كورانی بەسەر كردەوە و ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاووڵاتیاندا دوا و، گوێبیستی كێشە و گرفتەكانی دوكاندار و كڕیار و كرێكارەكانی ئەو بازاڕەیش بوو.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح)، دوێنێ چوارشەممە بە یاوەریی پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی)، بازاڕی كورانی لە شاری هەولێر بەسەر كردەوە و، ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاووڵاتیاندا دوا و گوێی لە كێشە و گرفتەكانی دوكاندار و كڕیار و كرێكارەكانی ئەو بازاڕە گرت.

سەرۆكی حكوومەت، داوای لە هاووڵاتیان كرد كە حكوومەتی هەرێم بە هیی خۆیان بزانن و، بە ڕاشكاوانەیش گوزارشت لە بۆچوونی خۆیان بكەن و گرفتەكانیان بخەنە ڕوو، ئەوەیش بۆ ئەوەی وەزارەت و دامودەستگەكان ڕاسپێرن تا خزمەتگوزارییان پێشكەش بكەن.

(د. بەرهەم)، لە كاتی قسەكردنی لەگەڵ هاووڵاتیانی ئەو بازاڕەدا، بە وردی گوێبیستی تێبینی و پێشنیاز و داواكارییەكانیان بوو و، پێی ڕاگەیاندن كە ئەركی سەرەكیی حكوومەتی هەرێم، ئاوڕدانەوەیە لە ژیان و گوزەرانی ئەوان. گوتیشی: “هەوڵ دراوە بە پێی توانا، دادپەروەری لە دابەشكردنی پڕۆژە و خزمەتگوزاری بەسەر ناوچە و چینوتوێژە جیاجیاكاندا ڕەچاو بكرێت.”

سەرۆكی حكوومەت، ڕۆڵی كاسبكار و خاوەنپیشە مامناوەندییەكانی لە پڕۆسەی گەشەپێدان و پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی بازاڕی ناوخۆدا بە گرنگ وەسف كرد، بەوەی كە بە ڕەنجی شانیان بژێویی خۆیان و ماڵ و منداڵیان دابین دەكەن.

لەو ڕووەیشەوە، دووپاتی كردەوە كە حكوومەت گرنگییان پێ دەدات و هانیان دەدات بۆ ئەوەی چالاكانەتر كار بكەن و بەشداریی جموجۆڵی بازاڕ بكەن. هاوكات ئاماژەی دا كە بۆ هاندانی زیاتری كەرتی تایبەت و دەستەبەركردنی دواڕۆژی ژیان و گوزەرانیان، حكوومەت لە بەرنامەیدایە یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی پەسەند بكات و بیخاتە بەردەستی پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەوەی بە گوێرەی یاسا مافی ئەو هاووڵاتیانەی لەو كەرتەدا كار دەكەن، مسۆگەر ببێت و گوشاریش لەسەر كەرتی گشتی كەم ببێتەوە. لە بەرانبەردا، كاسبكار و هاووڵاتیانی بازاڕی كوران، بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لەو سەردانەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم كرد و، ئاماژەیان دا كە نزیكیی سەرۆكوەزیران لە باری ژیان و كێشەكانیان، هۆكارێكی سەرەكییە بۆ چارەكردنی ئەو كێشانە و، هاوكات هەنگاوێكیشە بۆ ئەوەی حكوومەت و خەڵك لە یەكدی نزیك ببنەوە.

 
   
2009 © هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر