» تەقینەوەكەی پاكستان زیاتر لە سەد قوربانى لێكەوتەوە
» ئەمەریكا گەمارۆی خستە سەر بانكێكی بازرگانی ئێران و ئەوروپا
» قەیرانی سیاسی ئوسترالیا كۆتایی هات
» ( عەبدولمەهدی):"لە پێناوی بەرژەوەندی وڵات ئامادەم دەست لە پۆستی سەرۆکوەزیران هەڵگرم"
» ئالیەتێك بۆ دیاری كردنی سەرۆكوەزیران دەستنیشان كرا
» هێڵەسورەكانی سەر (مالیكی) هەڵگیران
» (پترایۆس) لەبارەی سوتاندنی (قورئان)ـەوەهۆشیاری دا
گۆڕینی قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌ڕانه‌وه
       2010-07-28
“بەدەپە” نووسینگەیان لە هەولێر دەكەنەوە
 

لەگەڵ بەردەوامیی كێشەی نێوان كورد و تورك لە وڵاتی توركیادا و وەستانی پڕۆسەی كرانەوەی دیموكراسی، ژمارەیەك لە بەرپرسانی پارتیی ئاشتی و دیموكراتیی ناسراو بە “بەدەپە”، گەییشتنە هەرێمی كوردستان و بڕیارە لەم سەردانەیاندا چەند كارێكی گرنگ ئەنجام بدەن.

بە پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی “تودەیز زەمان”ـی توركیایی، یەكێك لە ئامانجەكانی سەردانی شاندی بەدەپە بۆ هەرێمی كوردستان، قسەكردنە لەسەر سازكردنی كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بارودۆخی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستاندا.
جێگری سەرۆكی ئەو پارتییە (ئیبراهیم بینیچی)، بۆ ڕۆژنامەی “تودەیز زەمان”ـی ڕوون كردووەتەوە كە لەو سەردانەدا دوو مەبەستیان هەیە، یەكەمیان كردنەوەی نووسینگەی پارتیی “بەدەپە”ـیە لە هەرێمی كوردستاندا و دووەمیشیان قسەكردنە لەسەر سازكردنی ئەو كۆنفڕانسەی كە ماوەی دوو ساڵە قسەی لە بارەوە دەكرێت و جێبەجێ نەكراوە.
لەو بارەیەوە، ڕاوێژكاری ڕۆژنامەوانیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (فەیسەڵ دەبباغ)، ئاماژەی دا كە مەبەست لەم سەردانەی شاندی “بەدەپە”، ئەنجامدانی چەند كارێك بوو، یەكێك لەوانەیش كردنەوەی نووسینگەیەكی پارتییەكەیانە لە هەولێردا كە خودی (ئەحمەد تورك) داوای كردووە بكرێتەوە.

كاریگەریی كۆنفڕانسەكە لەسەر چارەكردنی كێشەی كورد
دوو ساڵ پێش ئێستا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)، پێشنیازی سازدانی كۆنفڕانسێكی لە هەولێری پایتەختدا كرد كە چەندین كەسایەتیی دیاری كورد لە توركیا و سووریا و عێراق و ئێران و وڵاتانی ئەورووپادا بەشداری تێدا بكەن.
ڕۆژنامەی “تودەیز زەمان”، ئاماژە بەوە دەدات كە بەشداریكردنی ئەم كەسایەتیانە، كاریگەرییەكی باشی لەسەر ڕەوشی كورد بە تایبەتی لە وڵاتی توركیادا، دەبێت.
“تودەیز زەمان”، ئاشكرایشی كردووە كە بەڕێوەچوونی كۆنفڕانسەكە بە سەرپەرشتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی سەرۆكی هەرێم (مەسعوود بارزانی)، ڕۆڵێكی زیاتر دەداتە حكوومەت و سەرۆكی هەرێم بۆ چارەكردنی ئەو كێشانەی كە پێوەندییان بە كوردەوە هەیە.
ڕاوێژكاری ڕۆژنامەوانیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەروەها ئاماژەی دا: “(سەرۆك بارزانی)، ڕایگەیاندووە كە دەبێت ئەم كۆنفڕانسە تەنیا بۆ خەیاری ئاشتی بێت و (ئەحمەد تورك)ـیش هەمان هەڵوێستی هەبوو.”
ئەو گوتیشی: “ئێمە وەكوو هەرێمی كوردستان، بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لە خەیاری ئاشتی دەكەین و هیواداریشین هەموو پارتییەكانی توركیا پشتگیری لەو خەیارە بكەن.”

هەوڵدان بۆ شكستهێنان بە پڕۆسەكەی حكوومەت
(مارك چامپیەن) و (ئەركان ئۆز) لە ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ـی ئەمەریكایی، بابەتێكیان نووسیوە و تێیدا ئاشكرایان كردووە كە هەردوو ڕووداوی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، ترس و دڵەڕاوكێیان لە ناو بەرپرسانی توركیادا دروست كردووە. لە یەكەمین ڕووداوی ئەو ڕۆژەدا شەڕوانانی “پەكەكە” چوار پۆلیسیان كوشت و لە ڕووداوی دووەمیشدا كە لە خۆرئاوای توركیادا ڕووی دا، بە هۆی شەڕەچەقۆوە دەیان كەس بریندار بوون كە ژمارەیەكیان كورد بوون. وەزیری دادی توركیا (سەعدوڵڵا ئەرگین)، ڕوونی كردەوە كە پێدەچێت دەستێكی شاراوە لە پشت هەردوو ڕووداوەكەوە هەبێت كە پێكەوە ڕوویان داوە و، هەر بۆیەیش داوا لە دەستگەی هەواڵگریی توركیا كراوە ڕوونكردنەوەی تەواو لەو بارەیەوە بدات.
(سەعدوڵڵا)، ڕەخنەی لە هەندێك كەس و گرووپیش گرت كە بەربەست لە بەردەم پڕۆسەی كرانەوەی دیموكراسیدا دروست دەكەن و، نایانەوێت حكوومەتی وڵات كێشەی كورد چارە بكات و تەنانەت پێیان خۆش نییە ڕیفراندۆمی 12ـی مانگی “ئەیلول”ـیش دەربارەی ئەنجامدانی چاكسازی لە دەستووری وڵاتدا، بە ڕێوە بچێت.

سەرۆكی سوپای توركیا دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە
لە لایەكی دیكەوە، ڕۆژنامەی “(ڤاكیت”ـی توركیایی وێنەیەكی (موراد باشبوغ)ـی كوڕی سەرۆكی ئەركانی سوپای توركیا ژەنەراڵ (ئیلكەر باشبوغ)ـی بڵاو كردەوە كە لەگەڵ ئەندامێكی پەكەكەدا گرتوویەتی و، وێنەكەیش كاردانەوەی لە ناو توركیادا دروست كردووە. ڕۆژنامەكە بڵاوی كردووەتەوە كە ئەم وێنەیە لە ماڵی ئەندامی پەكەكە (حەسەن لالا)ـدا دۆزراوەتەوە كاتێك ناوبراو دەستگیر كراوە، واتە لە 9ـی نیسانی ساڵی 2009ـدا. سەرۆكی گشتیی سوپای توركیایش، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد كە وێنەكە دروستە، بەڵام هیچ جۆرە پێوەندییەك لە نێوان كوڕەكەی و ئەو كەسەدا نەبووە، بەڵكوو تەنیا لە بۆنەیەكی كۆبوونەوەی هاوڕێیانەدا گیراوە.

سەعد هەورامی

 
   
2009 © هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر