» تەقینەوەكەی پاكستان زیاتر لە سەد قوربانى لێكەوتەوە
» ئەمەریكا گەمارۆی خستە سەر بانكێكی بازرگانی ئێران و ئەوروپا
» قەیرانی سیاسی ئوسترالیا كۆتایی هات
» ( عەبدولمەهدی):"لە پێناوی بەرژەوەندی وڵات ئامادەم دەست لە پۆستی سەرۆکوەزیران هەڵگرم"
» ئالیەتێك بۆ دیاری كردنی سەرۆكوەزیران دەستنیشان كرا
» هێڵەسورەكانی سەر (مالیكی) هەڵگیران
» (پترایۆس) لەبارەی سوتاندنی (قورئان)ـەوەهۆشیاری دا
گۆڕینی قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌ڕانه‌وه
       2010-07-28
(جۆن كێری):"تاڵیبان هێشتا بەهێزە"
 
سیناتۆری ئەمەریكا (جۆن كێری) ........ فۆتۆ ئەرشیڤ

سیناتۆری ئەمەریكا (جۆن كێری) ڕایگەیاند كە ئەو بەڵگەنامانەی شەڕی ئەفغانستان كە بڵاوكراونەتەوە بۆ پێش دیسەمبەری ساڵی 2009 دەگەڕێنەوە .

لە میانەی كۆبوونەوەی لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەفغانستان (كیری) گوتی "پێویستە خەڵكی لە كاتی هەڵسەنگاندنی لایەنەكانی ئەو بەڵگەنامانەدا ئاگادار بن و هەموو لایەكیش دڵنیا دەكەمەوە كە ئەو ڕوداوانەی لە بەڵگەنامەكاندا هاتوون، پێش دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو ڕویانداوە، و كاتێك سەرۆكی ئەمەریكا ستراتیژییە نوێیەكەی خۆی لە بارەی ئەفغانستانەوە ڕاگەیاند، بۆ چارەكردنی هەندێ پرس بوو كە لە بەڵگەنامەكاندا خراوەتە ڕوو ".

لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا سیناتۆر (كیری) ڕایگەیاند كە ئەو پرسانەی كە لە بەڵگەنامەكاندا خراونەتە ڕوو، پێشتر چەندین جار تاوتوێ كراون و ئەو پرسانەی تایبەتن بە ئەفغانستان و پاكستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانەدا شرۆڤەمان كردوون . سیناتۆرەكەی ئەمەریكا گوتی "ئێمە هەموومان نیگەرانین چونكە پاش نۆ ساڵ لە شەڕی ئەفغانستان، و ڕژانی خوێنی هەزاران سەربازی ئەمەریكایی و تەرخان كردنی چەندین ملیار دۆلار لە پارەی باجی هاووڵاتیانی ئەمەریكا بۆ ئەو جەنگە، كەچی تاكو ئێستایش بزووتنەوەی تاڵیبان بەهێزە " .

شاخەوان جەلال
Hawler.in

 
   
2009 © هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر