» تەقینەوەكەی پاكستان زیاتر لە سەد قوربانى لێكەوتەوە
» ئەمەریكا گەمارۆی خستە سەر بانكێكی بازرگانی ئێران و ئەوروپا
» قەیرانی سیاسی ئوسترالیا كۆتایی هات
» ( عەبدولمەهدی):"لە پێناوی بەرژەوەندی وڵات ئامادەم دەست لە پۆستی سەرۆکوەزیران هەڵگرم"
» ئالیەتێك بۆ دیاری كردنی سەرۆكوەزیران دەستنیشان كرا
» هێڵەسورەكانی سەر (مالیكی) هەڵگیران
» (پترایۆس) لەبارەی سوتاندنی (قورئان)ـەوەهۆشیاری دا
گۆڕینی قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌ڕانه‌وه
       2010-07-28
(نوجەیفی):"دەستێوەردانی ئێران بووەتە هۆی دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەن"
 
سەركردە لە لیستی ئەلعێراقییە (ئوسامە نوجەیفی) ........ فۆتۆ ئەرشیڤ

سەركردە لە لیستی ئەلعێراقییە (ئوسامە نوجەیفی) ڕایگەیاند كە سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی ئەمەریكا (مایك مولن) لەگەڵ سەركردەی لیستی ئەلعێراقییە (ئەیاد عەللاوی)ـدا كۆبووەتەوە و پرسی پێكهێنانی حكوومەتیان تاوتوێ كردووە .

(نوجەیفی) ڕایگەیاند كە (مۆلن) هیچ پێشنیازێكی لە بارەی پێكهێنانی حكوومەت نەخستووەتە ڕوو و دوپاتی كردووەتەوە كە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕەتی دەكاتەوە كە لە كاروباری ناوخۆی عێراق دەستێوەردان بكات .

لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا (نوجەیفی) ڕەتی كردەوە كە ئەمەریكا لە بەرانبەر هێزە سیاسییەكانی عێراقدا بیرۆكەی تایفی پێشنیاز كردبێت .

سەركردەكەی لیستی ئەلعێراقییە ئاماژەی بەوە كرد كە دەستێوەردانی وڵاتی ئێران لە كاروباری ناوخۆی عێراق لە لایەك و پێكهێنانی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە لایەكەی دیكەوە بوونەتە هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق .

لە كۆتایی گوتەكانیدادا (نوجەیفی) گوتی "شرۆڤەی دادگای فیدراڵی بۆ گەورەترین كوتلەی پەڕلەمانی و ناكۆكییەكانی تایبەت بە دەسەڵاتەكانی سەرۆكوەزیران، لە هۆكارە سەرەكییەكانی شكست هێنانی پێكهێنانی حكوومەتە .

شاخەوان جەلال
Hawler.in

 
   
2009 © هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر