» تەقینەوەكەی پاكستان زیاتر لە سەد قوربانى لێكەوتەوە
» ئەمەریكا گەمارۆی خستە سەر بانكێكی بازرگانی ئێران و ئەوروپا
» قەیرانی سیاسی ئوسترالیا كۆتایی هات
» ( عەبدولمەهدی):"لە پێناوی بەرژەوەندی وڵات ئامادەم دەست لە پۆستی سەرۆکوەزیران هەڵگرم"
» ئالیەتێك بۆ دیاری كردنی سەرۆكوەزیران دەستنیشان كرا
» هێڵەسورەكانی سەر (مالیكی) هەڵگیران
» (پترایۆس) لەبارەی سوتاندنی (قورئان)ـەوەهۆشیاری دا
گۆڕینی قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌ڕانه‌وه
       2010-07-28
(ئەلعەتیە):"پێش كۆتایی مانگی داهاتوو حكوومەتی عێراق پێك ناهێنرێت"
 
سەرۆكی پەیمانگای عێراقی بۆ گەشەپێدان و دیموكراسی (غەسان ئەلعەتیە)........ فۆتۆ ئەرشیڤ

سەرۆكی پەیمانگای عێراقی بۆ گەشەپێدان و دیموكراسی (غەسان ئەلعەتیە) ڕایگەیاند كە دواخستنی دانیشتنەكەی پەڕلەمان بۆ كاتێكی نادیار پێشبینی كراو بوو، بەهۆی نەبوونی گوتوبێژی جیددی لە نێوان سەركردەكانی كوتلە سیاسییەكاندا .

لە لێدوانێكدا لەگەڵ ڕادیۆ سەوا (ئەلعەتیە) گوتی " بەهۆی دواخستنی بەردەوامی دانیشتنەكانی پەڕلەمانەوە، دەستوور زۆربەی بەها مەعنەوییەكانی خۆی لە بەرانبەر هاووڵاتیانی عێراقدا، لەدەست داوە " .

(ئەلعەتیە) ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم دواخستنە دەبێتە هۆی دەستێوەردانی دەوڵەتانی دەرەكی لە كاروباری عێراقدا و ڕوونیشی كردەوە كە هەندێك لە دەوڵەتانی دراوسێ بەرژەوەندییان لە كاندید كردنی سەركردەی لیستی ئەلعێراقییە (ئەیاد عەللاوی)ـدا بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران، هەیە .

لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا (ئەلعەتیە) گوتی "توند كردنی سزا نێودەوڵەتیەكانی سەر ئێران، پاڵ بەو وڵاتەوە دەنێت كە لە كاروباری سیاسی عێراقدا زیاتر دەستیوەردان بكات ".

(ئەلعەتیە) ڕایگەیاند كە ئاشتەوایی نیشتیمانی ڕاستەقینە خۆی لە دابەشكردنی دەسەڵاتەكان لە نێوان لیستی دەوڵەتی یاسا و ئەلعێراقییەدا، بە بەشداریی كوردەكان، دەبینێتەوە و دوپاتی كردەوە كە پێش كۆتایی مانگی ئاب حكوومەتێكی نوێ لە عێراقدا بوونی نابێت، بەم هۆیەشەوە قەیرانی ناوخۆی عێراق و توندو تیژی و كردەوە تیرۆریستییەكان بە هۆی نەبوونی تەوافوقی سیاسییەوە بەردەوام دەبن .

شاخەوان جەلال
Hawler.in

 
   
2009 © هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر