» (ئەحمەدینەژاد) هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیلی لەسەر نەخشە دوپاتكردەوە
» تەقینەوە خۆکوژییەكەی پاكستان زیاتر لە پەنجا قوربانی لێكەوتەوە
» (ناتنیاهۆ) داوای ڕێگەچارەیەكی مێژوویی دەكات
» ئە‌لعێراقیە‌ پێشنیازی دابڕاندنی‌ دە‌زگا سە‌ربازییە‌كان لە سە‌رۆكوە‌زیران‌ دەكات
» ئەلعراقییە" (عەبدولمەهدی) لە (مالیکی)‌ بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران باشترە "
» باڵیۆزی‌ ئەمریکا :
» لیستی ئەلعێراقییە‌ دژی ئە‌نجامدانی‌ سە‌رژمێرییە‌ لە‌ کە‌رکوکدا
گۆڕینی قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌ڕانه‌وه
       2010-07-28
(مولین) لەگەڵ تاڵەبانی و مالیكی و عەللاویدا پرسی پێكهێنانی حكوومەتی تاوتوێ كرد
 
سەرۆكی دەستەی ئەركانی ئەمەریكا ئەدمیراڵ (مایك مولین)........ فۆتۆ ئەرشیڤ

سەرۆكی دەستەی ئەركانی ئەمەریكا ئەدمیراڵ (مایك مولین) لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە سیاسییەكانی عێراقدا پرسی پێكهێنانی حكوومەتی تاوتوێ كرد و هاوكات پلانی كەمكردنەوەی ژمارەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ كران .

لەم بارەیەوە ئەندامی لیستی ئەلعێراقییە (ئوسامە نوجەیفی) ڕایگەیاند كە (مولین) لەگەڵ سەركردەی لیستی ئەلعێراقییە (ئەیاد عەللاوی)ـدا ئەگەری پێكهێنای حكوومەتی لە ماوەیەكی كورتدا تاوتوێ كردووە، بەڵام دوپاتی كردووەتەوە كە ئەو پرسە تایبەتە بە عێراقییەكانەوە .

هاوكات (مولین) لەگەڵ هەریەك لە سەرۆككۆمار (جەلال تاڵەبانی) و سەرۆكوەزیرانی وادە كۆتایی هاتوو (نوری مالیكی)ـدا كۆبووەتەوە و جەخت كراوەتەوە لەسەر بەردەوام بوونی گوتوبێژەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ .

لە لایەن خۆیەوە ئەندامی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی (فریاد ڕەواندوزی) دوپاتی كردەوە كە پێشتر ڕێكەوتوون لە سەر كشانەوەی زۆربەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق لە كۆتایی مانگی ئابدا .
شاخەوان جەلال

Hawler.in

 
   
2009 © هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر