لە مانگی حوزێراندا، عێراق 55 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە كە داهاتەكەی دەگاتە نزیكەی 4 ملیارد دۆلار.
لەم بارەیەوە، گوتەبێژی وەزارەتی نەوت (عاسم جیهاد) ڕاگەیاند: "هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ڕابردوو، 55 ملیۆن بەرمیل بووە و بەهای ئەو 55 ملیۆن بەرمیلەیش، 3 ملیارد و 889 هەزار دۆلار بووە و ئەو داهاتەیش كەمێك لە مانگەكانی دیكە كەمترە، ئەوەیش لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی كە كراونەتە سەر بۆڕییەكانی نەوت".
گوتەبێژەكەی وەزارەتی نەوت ئەوەیشی خستە ڕوو كە 29 كۆمپانیای جیهانی، نەوتی عێراقیان لە بەندەرەكانی پارێزگای بەسرە و بەندەری جەیهانی توركییەوە گواستووەتەوە.
|