» (ئەحمەدینەژاد) هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیلی لەسەر نەخشە دوپاتكردەوە
» تەقینەوە خۆکوژییەكەی پاكستان زیاتر لە پەنجا قوربانی لێكەوتەوە
» (ناتنیاهۆ) داوای ڕێگەچارەیەكی مێژوویی دەكات
» ئە‌لعێراقیە‌ پێشنیازی دابڕاندنی‌ دە‌زگا سە‌ربازییە‌كان لە سە‌رۆكوە‌زیران‌ دەكات
» ئەلعراقییە" (عەبدولمەهدی) لە (مالیکی)‌ بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران باشترە "
» باڵیۆزی‌ ئەمریکا :
» لیستی ئەلعێراقییە‌ دژی ئە‌نجامدانی‌ سە‌رژمێرییە‌ لە‌ کە‌رکوکدا
گۆڕینی قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌ڕانه‌وه
       2010-07-27
سەرۆكی هەرێم پێشوازیی لە شاندێكی باڵای میسر كرد
 
سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)، پێشوازی لە شاندێكی باڵای سیاسی و بازرگانیی وڵاتی میسر كرد. دوێنێ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)، دوێنێ لە سەڵاحەددین پێشوازیی لە شاندێكی باڵای سیاسی و بازرگانیی وڵاتی میسر كرد كە پێك هاتبوو لە یاریدەدەری وەزیری وەبەرهێنان (د. ئیبراهیم عەشماوی) و یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری عەرەبی (محەممەد قاسم) و باڵیۆزی میسر لە عێراق (شەریف شاهین) و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی.



لە دیدارێكدا كە بە ئامادەبوونی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی (سینان چەلەبی) و وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن (كامەران ئەحمەد عەبدوڵڵا) بە ڕێوە چوو، باس لە ڕەوشی سیاسی و ئاساییشیی عێراق و ڕەوشی هەرێمی كوردستان و ستاییشكردنی ئەو ڕەوشە كرا. هاوكات یاریدەدەری وەزیری وەبەرهێنان، وێڕای گەیاندنی سڵاوی وەزیری وەبەرهێنانی میسری بە (سەرۆك بارزانی)، ڕایگەیاند كە ئەم سەردانەیان دوابەدوای سەردانە سەركەوتووەكەی (سەرۆك بارزانی) دێت بۆ قاهیرە كە لەگەڵ سەرۆككۆماری میسر (محەممەد حوسنی موبارەك)ـدا كۆ بووەوە و، بڕیار درا پەرە بە پێوەندییەكانی نێوان هەردوو لا بدرێ‌ و، میسریش كە پێگەیەكی عەرەبیی بەهێزی لە ڕووی سیاسییەوە لە ناوچەكەدا هەیە، كۆنسووڵگەریی خۆی لە هەرێمدا بكاتەوە و لە ڕووی وەبەرهێنانیشەوە، وەبەرهێنەرەكانی میسر دوو كارگەی چیمەنتۆ و شەكر دروست بكەن و هەروا گوندێكی فیرعەونی میسری و هاوینەهەوارێك و دامەزراندنی پێشانگەیەكی هەمیشەیی بەرهەم و پیشەسازییەكانی میسری و بۆرسەیەك بۆ پڕۆژە بچووك و مامناوەندییەكان و كارگەیەكی دەرمان و گەورەترین بەندەری وشكایی بنیات بنێن و، هەروەها خولی ڕاهێنان بكەنەوە.

هەر لەو دیدارەدا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی میسر، وێڕای گەیاندی سڵاوی وەزیری دەرەوەی میسر بە (سەرۆك بارزانی)، ئاماژەی دا كە وڵاتەكەی بە گرنگییەوە دەڕوانێتە پێوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا و، ڕایگەیاند كە ئەو شاندە بە پێی بڕیارێكی سیاسیی سەرۆككۆماری میسر سەردانی كوردستان دەكات و هەر لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێزیشیان شاندەكە لەو سەردانەیدا تاوتووی كردنەوەی كۆنسووڵگەریی گشتی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستاندا دەكات و، لەم ڕووەوە داوای تەرخانكردنی پارچەزەوییەكی بۆ كۆنسووڵخانەكە كرد.

هاوكات(سەرۆك بارزانی)، جەختی لە پەرەپێدانی پێوەندیی نێوان وڵاتی میسر و هەرێمی كوردستان و سوودوەرگرتن لە شارەزایی میسر لە بواری بونیادنانەوەی ژێرخانی هەرێمی كوردستان كردەوە و، ئامادەیی هەرێمیشی بۆ پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكارییەكی پێویست بۆ بەشدارپێكردنی كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە و وەبەرهێنەرەكانی دووپات كردەوە و، خۆشحاڵیی خۆیشی بە كردنەوەی كۆنسووڵگەرییەكی گشتیی وڵاتی میسر لە هەرێمی كوردستاندا دەربڕی و، لەم ڕووەیشەوە (سەرۆك بارزانی) سوپاسی سەرۆككۆماری میسر (محەممەد حوسنی موبارەك)ـی كرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە و، ڕایگەیاند: "پێوەندیی نێوان میسر و كورد، پێوەندییەكی مێژووییە، یەكەم ئیزگەی كوردی لە دەرەوەی عێراق لە قاهیرەدا دەستی بە پەخشی خۆی كرد و یەكەم ڕۆژنامەی كوردییش هەر لە قاهیرەدا دەرچووە و كاتی خۆیشی‌ (بارزانیی نەمر) پاش شۆڕشی 14ـی تەمووز بەر لەوەی بگەڕێتەوە عێراق، سەردانی میسری كرد و لەگەڵ سەرۆككۆماری ئەوسا ڕەحمەتی (جەمال عەبدولناسر)ـدا كۆ بووەوە و جامیعەی ئەزهەریش هەمیشە ئەڵقەی پێوەندیی نێوان كورد و میسرییەكان بووە، بۆیە میسر پێگەیەكی تایبەتی لە لای گەلی كوردستان هەیە و لە سەردانەكەیشمدا بۆ قاهیرە، هەستم بەوە كرد كە گەلی میسر بە هەمان شێوە خۆشەویستییەكی زۆریان بۆ گەلی كوردستان هەیە، بە تایبەتی سەرۆككۆمار."

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەیشدا، (سەرۆك بارزانی) ڕێنوێنیی دایە لایەنە پێوەندیدارەكان بۆ تەرخانكردنی پارچەزەوییەك بۆ دروستكردنی كۆنسووڵخانەكە و، هەروەها جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەی كە شاندەكە پێشنیازی كردبوون.

 
   
2009 © هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر