» (ئەحمەدینەژاد) هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیلی لەسەر نەخشە دوپاتكردەوە
» تەقینەوە خۆکوژییەكەی پاكستان زیاتر لە پەنجا قوربانی لێكەوتەوە
» (ناتنیاهۆ) داوای ڕێگەچارەیەكی مێژوویی دەكات
» ئە‌لعێراقیە‌ پێشنیازی دابڕاندنی‌ دە‌زگا سە‌ربازییە‌كان لە سە‌رۆكوە‌زیران‌ دەكات
» ئەلعراقییە" (عەبدولمەهدی) لە (مالیکی)‌ بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران باشترە "
» باڵیۆزی‌ ئەمریکا :
» لیستی ئەلعێراقییە‌ دژی ئە‌نجامدانی‌ سە‌رژمێرییە‌ لە‌ کە‌رکوکدا
گۆڕینی قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌ڕانه‌وه
       2010-07-27
جەخت لە هێنانەكایەی حكوومەتێكی شەراكەتی نیشتمانی كرایەوە
 
سەرۆكی كوردستان لە سەڵاحەددین پێشوازیی لە سەرۆكی قەوارەی "ئیبن ئەلڕافیدین" (سەلام ئەلزۆبەعی) كرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)، دوێنێ لە سەڵاحەددین پێشوازیی لە سەرۆكی قەوارەی "ئیبن ئەلڕافیدین" (سەلام ئەلزۆبەعی) كرد كە یەكێكە لە قەوارەكانی سەر بە لیستی ئەلعێراقییە.

لە دیدارێكدا، وێڕای تاوتووكردنی ئەو ئاستەنگانەی كە دووچاری پێكهێنانی حكوومەتی نوێ‌ بوونەتەوە، بیروڕا لە بارەی سەرجەم پرسە هەنووكەییەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و ئاسۆی ئەو پەرەسەندنانەی كە هەموو لایەك چاوەڕێی دەكەن لە چوارچێوەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراقدا، ئاڵوگۆڕ كرا و پتەوكردنی پێوەندییەكان و پەرەپێدانی لە نێوان پێكهاتە سیاسییەكانی عێراق و ڕاوێژكردن لە پێناو خزمەتكردنی كاروانی نوێی دیموكراتی لە عێراقدا، بە بایەخەوە باسی لێوە كرا و، لەم ڕووەیشەوە هەردوو لا جەختیان لە هێنانەكایەی حكوومەتێكی شەراكەتی نیشتمانی كردەوە، بە شێوەیەك كە لەگەڵ بەرژەوەندیی واقیعی سیاسیی ئەمڕۆی عێراقدا بگونجێ‌ و هیچ لایەن و پێكهاتەیەكیش، لە پێكهێنانیدا فەرامۆش نەكرێت .

(سەلام ئەلزۆبەعی)، ستاییشی ڕۆڵی (سەرۆك بارزانی)ـی كرد بۆ ئەو ڕۆڵە بەرچاوەی كە لە پێناو لەیەكنزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكانی عێراقدا، دەیگێڕێت.

 
   
2009 © هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر