» (ئەحمەدینەژاد) هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیلی لەسەر نەخشە دوپاتكردەوە
» تەقینەوە خۆکوژییەكەی پاكستان زیاتر لە پەنجا قوربانی لێكەوتەوە
» (ناتنیاهۆ) داوای ڕێگەچارەیەكی مێژوویی دەكات
» ئە‌لعێراقیە‌ پێشنیازی دابڕاندنی‌ دە‌زگا سە‌ربازییە‌كان لە سە‌رۆكوە‌زیران‌ دەكات
» ئەلعراقییە" (عەبدولمەهدی) لە (مالیکی)‌ بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران باشترە "
» باڵیۆزی‌ ئەمریکا :
» لیستی ئەلعێراقییە‌ دژی ئە‌نجامدانی‌ سە‌رژمێرییە‌ لە‌ کە‌رکوکدا
گۆڕینی قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌ڕانه‌وه
       2010-07-27
كردنەوەی كۆنسووڵخانەی میسر لە هەرێم دەرگە بۆ وڵاتانی دیكەی عەرەبی دەكاتەوە
 

بێجگە لە بەشێك لە وڵاتانی ئەورووپایی، تا ئێستا نە ئەمەریكا و نە هیچ كام لە وڵاتانی عەرەبی كۆنسووڵخانەیان لە هەرێمی كوردستاندا نەكردووەتەوە.

شارەزایانی سیاسی، پێیان وایە كە كردنەوەی كۆنسووڵخانەی میسر لە هەرێمدا، بەستەڵەكی پێوەندییەكانی كورد لەگەڵ بەشێك لە وڵاتانی عەرەبیدا، دەشكێنێت.

بە پشتبەستن بە ئامارەكانی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، تا ئێستا نوێنەرایەتیی 17 وڵاتی بیانی لە هەرێمی كوردستاندا هەن، كە بەشێكیان كۆنسووڵخانەیان هەیە و ئەوانی دیكە تەنیا نووسینگەی بازرگانییان هەیە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، شاندێكی سیاسی و بازرگانیی میسر سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و، هەر دوێنێیش ئەو شاندە لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) و سەرۆكی حكوومەتی هەرێم (د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح)ـدا، كۆ بوونەوە.

شارەزایانی سیاسی، پێشوەچوونی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی میسر، بە دەرەنجامی سەردانەكەی سەرەتای ئەم مانگەی سەرۆكی هەرێم بۆ میسر دەگەڕێننەوە، كاتێك چاوی بە سەرۆكی ئەو وڵاتە (حوسنی موبارەك) كەوتبوو. بە گوتەی سەرۆكی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم (فەلاح مستەفا)، هەر ئەو دەمە، هەردوو لا باسیان لە كردنەوەی كۆنسووڵخانەی میسر لە هەرێمی كوردستاندا كردبوو، كە ئەگەر ئەوە ڕوو بدات، ئەوا میسر یەكەم وڵاتی عەرەبی دەبێت كە كۆنسووڵخانە لە هەرێمدا بكاتەوە.

لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی ئەو شاندە میسرییە لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتدا، باس لە ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنان و بوونی پێوەندیی بازرگانی لە نێوان هەرێم و میسردا كرا و، كردنەوەی كۆنسووڵخانەیش بە سەرەتای دەستپێكردنی ئەو مامەڵە بازرگانیانە دانرا.

سەرەڕای بایەخی دیپلۆماسی، كردنەوەی كۆنسووڵخانە و نووسینگەی وڵاتانی بیانی و عەرەبی لە هەرێمدا، بایەخی بازرگانییشی هەیە. شارەزای سیاسی و مامۆستای زانكۆ (د. مارف عومەر گوڵ)، پێی وایە كە كرانەوەی وڵاتانی جیهان بە ڕووی هەرێمدا، نیشانەی ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان دەتوانێت پابەندی هەلومەرجی سیاسی و دەستووری بێت.

هەروەها لە ڕووی ئەمنییشەوە، هەرێم ئارامە و دەكرێت ئەمەیش بكرێتە بنەمایەك بۆ گرێدانی دیپلۆماسییەتێكی نوێ لە نێوان هەرێم و وڵاتانی دیكەدا.

بەو پێیەی میسر لە وڵاتە دێرینەكانی دنیایە و ڕۆڵی بەرچاوی لە جیهانی عەرەبی و گۆڕەپانی سیاسی و ئابووریی جیهاندا هەیە، شارەزایان هەنگاوی كرانەوەی ئەم وڵاتە بە ڕووی هەرێمدا بۆ وڵاتانی دیكەی عەرەبیش، بە شكاندنی بەستەڵەكی پێوەندییەكانی كورد لەگەڵ جیهانی عەرەبیدا دەزانن.

(دكتۆر مارف)، بوونی ئەم جۆرە پێوەندیانە بۆ كورد بە گرنگ دەزانێت و، پێی وایە كە دەبێ بە یاخەوە تەماشان بكرێت. ئەو ڕوونی كردەوە كە زەوینەی فراوانی دیپلۆماسی و پێوەندییە دەرەكییەكانی هەرێم زیاد دەكات و، هەروەها بناغەیەكی پتەویش دەبێت ئەو پێوەندیانەی لە داهاتوودا گرێ دەدرێن.

شارەزای ئابووری و مامۆستای زانكۆ (د. محەممەد سەلمان)، سەرەڕای ئەوەی ئەم هەنگاوەی میسر بە هۆكاری پتەوكردنی پێوەندیی نێوان هەردوو لا دەزانێت، هاوكات باس لەوەیش دەكات كە كردنەوەی كۆنسووڵخانەی میسر چەند بایەخێكی هەیە، لەوانە: ئاسانكردنی جموجۆڵی سەرمایەی نێوان هەردوو لا، پێشخستنی بواری وەبەرهێنان، ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموون و شارەزایی لە بواری بازرگانی و ئابووریدا، پێشوەچوونی خزمەتگوزاری لەوانە لە بواری كەرتی گەشتوگوزاردا، ئاسانكاری بۆ هاتوچۆكردنی هاووڵاتیانی هەردوو لا و پێدانی ڤیزا.

(دكتۆر محەممەد) كە سەرۆكی بەشی ئابوورییە لە زانكۆی سەڵاحەددین، باسی لەوە كرد كە ئەم جۆرە پێوەندیانە، كرانەوەی هەرێمی كوردستانە بە ڕووی وڵاتانی عەرەبی و جیهانیدا و، هەر هەنگاوێك كە سەركردایەتیی سیاسیی كورد بۆ مەبەستی پتەوكردنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیكەدا بینێت، مەبەستی ئابووری و بازرگانیی لە پشتەوەیە كە ئەمەیش بەهێزتربوونی پێگەی كوردی لێ دەكەوێتەوە.
دانا وەهبی

 
   
2009 © هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر