» تەقینەوەكەی پاكستان زیاتر لە سەد قوربانى لێكەوتەوە
» ئەمەریكا گەمارۆی خستە سەر بانكێكی بازرگانی ئێران و ئەوروپا
» قەیرانی سیاسی ئوسترالیا كۆتایی هات
» ( عەبدولمەهدی):"لە پێناوی بەرژەوەندی وڵات ئامادەم دەست لە پۆستی سەرۆکوەزیران هەڵگرم"
» ئالیەتێك بۆ دیاری كردنی سەرۆكوەزیران دەستنیشان كرا
» هێڵەسورەكانی سەر (مالیكی) هەڵگیران
» (پترایۆس) لەبارەی سوتاندنی (قورئان)ـەوەهۆشیاری دا
گۆڕینی قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌ڕانه‌وه
       2010-07-27
كەمبوونەوەی بوودجەی پارێزگاكان بە هۆی پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە بووە
 
پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی)

پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی)، بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند كە كەمبوونەوەی بوودجەی پارێزگاكانی هەرێم، بە هۆی خەرجنەكردنی بوودجەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە بووە و ئەوان نەیانتوانیوە بوودجەكەیان خەرج بكەن.

ئەگەرچی لە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، باس لەوە كراوە كە حكوومەتی ئێستای عێراق، حكوومەتی ڕاپەراندنی كارەكانە و ناتوانێت بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات، بەڵام بریكاری وەزیری دارایی حكوومەتی عێراق (فازڵ نەبی)، ڕایگەیاندووە كە حكوومەتی ئێستای (نووری مالیكی) دەستەڵاتی خەرجكردنی بوودجەی پارێزگاكانی هەیە و لە ڕۆژی (27/7)ـدا ئەو بوودجەیە بۆ گشت پارێزگاكانی عێراق خەرج دەكرێت. هەر ئەو سەرچاوەیە، ئاشكرای كردبوو كە بوودجەی هەرێمی كوردستان هیچ كێشەیەكی نییە و ئەوەی هەرێم پێویستی بووە، نێردراوە.

بەڵام هەندێك پارێزگای هەرێم، گلەیی ئەوەیان هەیە كە بوودجەی پارێزگاكانیان یەكجار زۆر كەمی كردووە و بەشی هیچ پڕۆژەیەكی جیددی ناكات.

پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی)، بە “هەولێر”ـی گوت: “بوودجەی پارێزگاكان بە گوێرەی پەرەپێدانی پارێزگاكان دادەندرێت و پەرەپێدانیش بە پێی ژمارەی دانیشتووانی ئەو پارێزگایەیە. هەر بەو پێیەیش، لە ساڵی (2006)ـدا (72) ملیار، لە (2007)ـدا (144) ملیار، لە (2008)ـدا (360) ملیار، لە (2009)ـدا (117) ملیار و ئەمساڵیش (44) ملیار دیناریان بۆ پارێزگای هەولێر تەرخان كردووە. پارێزگاری هەولێر، هۆكاری كەمبوونەوەی بوودجەی پارێزگاكانی هەرێم، بۆ خەرجنەكردنی میزانییەی پارێزگاكانی دەرەوەی هەرێم دەگەڕێنێتەوە، ئەگەرچی ئاستی پەرەپێدان لە هەرێمی كوردستاندا، لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەی عێراقدا بەراورد ناكرێت، بەڵام كۆی میزانییەی پارێزگاكانی عێراق بە یەكەوە دادەندرێت و بەم شێوەیە كاریگەری لەسەر دابەزینی بوودجەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، دەبێت.

لای خۆیشییەوە، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دكتۆر (شێركۆ عەبدوڵڵا)، بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: “بوودجەی (90) ملیار دیناریی پارێزگای سلێمانی، بووەتە (49) ملیار دینار، ئەوەیش بەشی هیچ پڕۆژەیەكی جیددی ناكات. ئێمە وەك ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دیراسەی ئەو مەسەلەیە دەكەین و داوای زیادكردنی بوودجەی پارێزگا لە حكوومەتی عێراقی دەكەین.”
ژیوار ئیبراهیم

 
   
2009 © هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر