» (ئەحمەدینەژاد) هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیلی لەسەر نەخشە دوپاتكردەوە
» تەقینەوە خۆکوژییەكەی پاكستان زیاتر لە پەنجا قوربانی لێكەوتەوە
» (ناتنیاهۆ) داوای ڕێگەچارەیەكی مێژوویی دەكات
» ئە‌لعێراقیە‌ پێشنیازی دابڕاندنی‌ دە‌زگا سە‌ربازییە‌كان لە سە‌رۆكوە‌زیران‌ دەكات
» ئەلعراقییە" (عەبدولمەهدی) لە (مالیکی)‌ بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران باشترە "
» باڵیۆزی‌ ئەمریکا :
» لیستی ئەلعێراقییە‌ دژی ئە‌نجامدانی‌ سە‌رژمێرییە‌ لە‌ کە‌رکوکدا
گۆڕینی قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌ڕانه‌وه
       2010-07-27
بە هۆی تۆپبارانكردنی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمەوە،لە مانگی ڕابردوودا 941 خێزان ئاوارە بوون
 

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، بە هۆی هێرشەكانی ئێران و توركیا بۆ سەر سنووری هەرێمی كوردستان، 941 خێزان لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێم دەربەدەر بوون. ئێستایش لەگەڵ ئارامبوونەوەی بارودۆخی ئەمنیی ئەو ناوچانە، ئەو ئاوارانەی ماڵەكانی خۆیان جێ هێشتبوو، بۆ ناوچەكانی خۆیان دەگەڕێنەوە.

بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران (كاروان عارف)، بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕوون كردەوە كە ئەو ئاوارانەی لە ترسی تۆپبارانەكانی توركیا بنارەكانی ئەو شارەدێیەیان بە جێ هێشتبوو و ڕوویان لە سەنتەری شارۆچكەكە كردبوو، ئێستا هەموویان بۆ شوێنی خۆیان گەڕاونەتەوە.

وەكوو بەڕێوەبەری شارۆچكەی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بۆ دەكات، ماوەی 20 بۆ 25 ڕۆژە، تۆپخانەكانی توركیا هێرشیان بۆ سەر ناوچە سنوورییەكان ڕاگرتووە و بارودۆخی ناوچەكە ئارام بووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێكی نووسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی كە سەبارەت بە بارودۆخی ئاوارەكان ئامادە كراوە، دەركەوتووە كە ژمارەی ئەو خێزانانەی كە بە هۆی هێرشەكانی ئەم دواییەی هەردوو كۆماری ئیسلامیی ئێران و توركیاوە ناوچە سنووریییەكانی خۆیان جێ هێشتووە، تا سەرەتای ئەو مانگە گەییشتووەتە 941 خێزان كە لە 6 هەزار و 646 كەس پێك هاتوون.

لە كۆی ئەو 941 خێزانەیش، 520 خێزان لە ناوچەكانی دۆڵی “شەهیدان”، 64 خێزان لە “گۆجەر”، 32 خێزانیش لە “كاروان”ـی سەر بە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێ بوون، هاوكات 325 خێزانەكەی دیكەیش لە ناوچەكانی وەكوو “سیدەكان”، “چۆمان” و شارۆچكەی “سۆران”ـی سەر بە پارێزگای هەولێر، نیشتەجێ بوون.
ڕەوەز كۆیی


 
   
2009 © هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر