» تەقینەوەكەی پاكستان زیاتر لە سەد قوربانى لێكەوتەوە
» ئەمەریكا گەمارۆی خستە سەر بانكێكی بازرگانی ئێران و ئەوروپا
» قەیرانی سیاسی ئوسترالیا كۆتایی هات
» ( عەبدولمەهدی):"لە پێناوی بەرژەوەندی وڵات ئامادەم دەست لە پۆستی سەرۆکوەزیران هەڵگرم"
» ئالیەتێك بۆ دیاری كردنی سەرۆكوەزیران دەستنیشان كرا
» هێڵەسورەكانی سەر (مالیكی) هەڵگیران
» (پترایۆس) لەبارەی سوتاندنی (قورئان)ـەوەهۆشیاری دا
گۆڕینی قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌ڕانه‌وه
       2010-07-27
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا
 

hawler.in

دوای ئەوەی كوتله‌ سیاسییەكانی عێراق لە كۆبوونەوەی یەكشەممه‌ی رابردوودا بڕیاریان دا كه‌ ئەمڕۆ سێشەممه‌ پەرلەمانی عێراق كۆ ببێتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدرا و بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.



پێشتریش ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان (د.مەحموود عوسمان) ڕایگه‌یاندبوو كه‌ پێشبینى سەركەوتنى ئەم كۆبوونەوە ناكەین، چونكە لایەنەكان هەریەكەو بۆچوونێكى هەیە و تا ئێستەیش كارنامەى كۆبوونەوەكە نازانرێ چییە".



جێی باسه‌ په‌رله‌مانی نوێی عێراق تا ئێستا به‌هۆی ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان و نه‌گه‌یشتتنی لایه‌نه‌كان به‌ ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌ سیادییه‌كانه‌وه‌، دانیشته‌كانی ئه‌نجام نادات. هه‌رچه‌ند كه‌ وا پێشبینی ده‌كرا كه‌ ئه‌مڕۆ هیچ نه‌بێت په‌رله‌مان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆی دیاری بكات.



لە 7ی ئادار/مارسی ڕابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە 26ی هەمان مانگ بەرەنجامی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند، لیستی عێراقییە بە91 كورسی پلەی یەكەمی بەدەست هێنا و تەباییی دەوڵەتی یاسا 89 كورسی و تەباییی نیشتمانیی عێراق 70 كورسی و لیستی هاوپەیمانیی كوردستان 43 كورسیان بەدەست هێنا.

 
   
2009 © هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر