» (ئەحمەدینەژاد) هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیلی لەسەر نەخشە دوپاتكردەوە
» تەقینەوە خۆکوژییەكەی پاكستان زیاتر لە پەنجا قوربانی لێكەوتەوە
» (ناتنیاهۆ) داوای ڕێگەچارەیەكی مێژوویی دەكات
» ئە‌لعێراقیە‌ پێشنیازی دابڕاندنی‌ دە‌زگا سە‌ربازییە‌كان لە سە‌رۆكوە‌زیران‌ دەكات
» ئەلعراقییە" (عەبدولمەهدی) لە (مالیکی)‌ بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران باشترە "
» باڵیۆزی‌ ئەمریکا :
» لیستی ئەلعێراقییە‌ دژی ئە‌نجامدانی‌ سە‌رژمێرییە‌ لە‌ کە‌رکوکدا
گۆڕینی قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌ڕانه‌وه
       2010-07-25
پاش 16 ساڵ خزمەتكردنی، دواجار (گوتی) یانەی "ڕیاڵ مەدرید"ـی بەجێهێشت
 

ئامادەكردنی: هەژار قادری

ئەستێرە و یاریزانی بەئەزموونی یانەی "ڕیاڵ مەدرید"ـی ئیسپانیایی (خۆسیە ماریا گوتی) ماڵئاوایی لە هاندەران و جەماوەری یانەكە و هاوڕێكانی لە یانەی شاهانەدا كرد.

"گوتی ماڵئاوا"!
ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا (گوتی) دوا ماڵئاوایی خۆی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید كرد و گوتی "بە شانازییەوە یانەیەك جێدەهێڵم كە ئاواتی گەورەی هەموو یاریزانێكە ڕۆژێك یاری تێدا بكات، بەڵام من 16 ساڵە لە كەشوهەوای ئەم یانە گەورەیەدام".

سەرەتای كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكە بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی ڕیاڵ مەدرید (خۆرخی ڤاڵدانۆ) گووتی "ئەمڕۆ یەكێك لە یاریزانە ناودار و بە ئەزموون و خاوەن كەسایەتیە گەورە و گرنگەكانی مێژوی یانەی ڕیاڵ مەدرید ماڵئاواییمان لێدەكات".

هەروەها گوتی "گوتی ئەستێرەیەكی درەوشاوەی یانەی سەدەیە، هەر بۆیە لە هەر كاتێكدا بۆ ئێرە دەگەڕێتەوە خۆی وەكو خاوەنماڵ وایە و بە گەرمی پێشوازی لێ دەكرێت".

لەلایەن خۆیشیەوە یاریزان (گوتی) ڕایگەیاند تاماوم شانازی بە دەستكەوت و ساتە خۆشەكانی ژیانمەوە دەكەم لە سایەی یانەی سەدەدا گوزەراندوومە، من دڵنیام لە هەركوێیەك دڵم لێرەیەو بۆ ئێرە لێ دەدات، من زۆر لە خۆبردوانە خزمەتی ئێرەم كردووە.

بۆچی یانەی شاهانەی جێهێشت؟
لەبارەی دەرچوونیشیەوە لە یانەی "ڕیاڵ مەدرید" یاریزان (گوتی) ئەوەی نەشاردەوە كە هەموو سەرەتایەك دەبێت كۆتایشی هەبێت، هەر بۆیە ئێستا خۆی دەركی بەوە كردووە كە قۆناغی ئەو و سەردەمی ئەو لێرەدا كۆتایی هات، تواناكانیشی لەگەڵ ئێستا و ئاوات و ئامانجەكانی یانەی شاهانەدا ناگونجێن، هەر بۆیە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەدا هەڵوەشاندەوە.

ئەوەیشی ڕەت كردەوە كە هیچ ناكۆكییەك لەپشت جێهێشتنی یانەكەوە هەبێت و گووتی "من بەخۆشی هاتوومەتە ئێرەو بە خۆشحاڵییەوە جێی دەهێڵم".

ئاواتم بوو لە ژێردەستی (مۆرینهۆ)ـدا یاری بكەم
لەبارەی پێوەندیشی لەگەڵ ڕاهینەری (جۆزێ مۆرینهۆ)ـدا گوتی ئاواتم بوو كە ئەو ڕاهێنەرە بە توانایە لە یانەی ڕیاڵ مەدریددا ببینم، ئەگەرچی زۆرم پێخۆش بوو كە لەژێر دەستیدا یاری بكەم، بەڵام دڵنیام ئەو مێژوو بۆ یانەكە تۆمار دەكاتەوە.

چارەنووس بەرەو توركیام دەبات
لەبارەی وێستگەی داهاتووی ژیانی وەرزشیشیەوە (خۆسیە ماریا گوتی) ڕایگەیاند بۆندێكی شیاوم لە یانەی "بێشكتاش"ـی توركییەوە پێكەیشتووە و منیش پەسەندم كردووە.

جێی باسە یاریزان (خۆسیە ماریا گوتی) لە دایكبووی ساڵی 1976ـەو هەر لەسەرەتاوە لە ئەكادیمیای وەرزشی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێگەیشتووە.
لە ساڵی 1994ـەوە لە ڕیزی پێكهاتەی سێیەمی یانەكەوە یاری كرد، پاشان لە ساڵی 1996ـەوە هاتە پێكهاتەی سەرەكی و 526 یاری بۆ كردووە و 76 گۆڵیشی تۆمار كردووە.

 
   
2009 © هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر