کانونی دووەم 21, 2018

شكستە مێژووییەكانی سوپای عێراق

سوپای عێراق لە مێژووی خۆیدا تووشی چەندین شەڕی شكستخواردوو بووە، ئەمە جیا لەوەی هەمیشە سوپا لەلایەن دەستەڵاتە یەك لەدوای یەكەكانەوە بۆ سەركوتكردنی خەڵكی عێراق و جێبەجێكردنی ئەجێندا شۆڤێنییەكانی دەستەڵاتدارانی بەغدا بەكارھاتووە.

هەرچەندە مێژووی دروستبوونی سوپای عێراق بۆ ساڵی 1921 دەگەڕێتەوە، بەڵام لەسەردەمی عوسمانییەكانیشدا چەند یەكەیەكی سەربازانی عێراقی لەنێو سوپای عوسمانیدا هەبوون. مێژووی ئەم سوپایە پڕیەتی لە ئەنجامدانی تاوان لەدژی كورد و پێكھاتەكانی دیكە ئەمە سەرەڕای چەندین شەڕی شكستخواردوو.
یەكێك لە شكستەكانی سوپای عێراق لە ساڵی 1941 بوو لە شەڕێكیدا لەگەڵ سوپای بەریتانیا، هەروەھا ساڵی 1948یش سوپای عێراق بەشداری لە شەڕێكی دژی ئیسرائیلدا كرد، ساڵی 1973 سوپای عێراق بەشداری لە شەڕێكی دیكەی دژ بە ئیسرائیلدا كرد و لەهەردوو شەڕەكەدا، لەگەڵ ھێزەكانی دیكەی وڵاتانی عەرەبی تووشی شكست ھاتووە.
لە ساڵی 1980 سوپای عێراق جەنگێكی شكستخواردووی 8 ساڵەی لەگەڵ ئێران ئەنجامدا، كە بە درێژترین جەنگی سەدەی بیستەم دادەنرێت، بووە ھۆی كوژرانی زیاتر لە یەك ملیۆن كەس، دواتر لە ساڵی 1990 سوپای عێراق كوێتی داگیركرد خۆی تووشی شەڕێكی دیكەی شكستخواردووی گەورە كرد لەگەڵ ئەمریكا و سوپای 30 وڵاتی جیهان، هەر ئەم شەڕە بووە سەرەتاییەك بۆ لەناوچوونی دەسەڵاتی ئەوكاتی عێراق. لە 20/3/2003 سوپای عێراق تووشی شكستێكی گەورە و مێژوویی بووەوە لەسەر دەستی ھێزەكانی ھاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا تاكو لە 9/4/2003 دەسەڵاتی سەدام حسێن، لە عێراق رووخا و سوپای عێراقیش هەڵوەشایەوە. دوای پرۆسەی ئازادی سوپای عێراق جارێكی دیكە دروستكرایەوە، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات سوپا سەرجەم پێكھاتەكانی دیكەی وەك كورد و سوننە لە ریزەكانی سوپا دوورخرانەوە و تاكو رێژەیان بووە كەمتر 5%، ھێزە ئەمنییەكانی دیكەش كە بەتەواوی كرانە ھێزی حزبی و تائیفی. شكستێكی دیكەی گەورەی سوپای عێراق رادەستكردنی مووسڵ بوو، لە 9/6/2014، لە بەرامبەر ھێرشی چەكدارانی رێكخراوی داعش كە ژمارەیان نەدەگەیشتە 100 چەكدار. ەموو ئەو شكستانەی سوپای عێراق گەواهی ئەو راستییە دەدەن، كە هەمیشە سوپا بۆ جێبەجێكردنی مەرامی شۆڤێنیانەی رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق و سەركوتكردنی پێكھاتە و نەتەوەكانی دیكە بەكارھاتووە، دواهەمین ئەو هەوڵانەش كە سوپا بۆ سەپاندنی دەستەڵاتی شۆڤێنی و سەركوتكردنی پێكھاتەكانی دیكە لەلایەن دەستەڵاتی ناوەندەوە بەكارھات، داگیركردنی كەركووك و خورماتوو بوو لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017، بۆیە ئێستا لەهەموو كات زیاتر پێویست دەكات سوپا لە كێشە سیاسییەكان دووربخرێتەوە و سەربازەكانیشی لە سەرجەم گەلانی عێراق پێكبێت.
لە کوردستان ٢٤ەوە

دواترین دەستکاریکردن لەسەر یەک شەممە, 07 کانونی دووەم 2018 07:02

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 News247 All Rights Reserved. Designed By Tripples

Please publish modules in offcanvas position.