شوبات 21, 2018

سەلیم جبووری: پڕۆژەیاسای بودجە نایاسایی و نادەستوورییە

سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018ـی عێراق کە لەلایەن حەیدەر عەبادی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئامادەکراوە، یاسایی و دەستووری نییە، بۆیە وەکو سەرۆکایەتیی پەرلەمان رەتیدەکەنەوە.

 
دوێنێ سەلیم جبووری رایگەیاند "بە بۆچوونی ئێمە؛ بودجە پێویستی دەستووریی و یاسایی تێدا نییە وەک ئەوەی لە دەستووردا نووسراوە، لە سەرووی هەموویانەوە بەپێی ماددەی 62ـی دەستوور، حیسابی کۆتایی ساڵانی 2012 تاوەکو 2017 پێشکەش نەکراوە، بەمەبەستی هەڵوەستەکردن لەسەر رێژەی جێبەجێکردنیان".
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رەخنەی لە کاتی گەیشتنی پرۆژەیاسای بودجە گرت بۆ پەرلەمان و گوتی "بودجە، درەنگ گەیشتووەتە پەرلەمان، لەکاتێکدا بەپێی دەقی یاسای کارگێڕی دارایی دەوڵەت، ژمارە 95ـی ساڵی 2004: دەبێت 10ـی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک پرۆژەیاسای بودجە پێشکەشی پەرلەمان بکرێت، بەڵام نزیکەی 49 رۆژ پرۆژەیاسای بودجە دواکەتووە، دواتر رەشنووسێکی دیکەی هەموارکراو پێشکەش کراوە

".
سەلیم جبووری رەخنەی دیکەی گرت و گوتی "هەروەها وەزارەتی دارایی خشتەی خەرجییەکانی سیادی نەناردووە، کە رێژەی پشکی هەرێمی کوردستانی تێدا روون دەکرێتەوە".
کورد و سوننە گللەیی زۆریان لە پرۆژەیاسای بودجە هەیە، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی لە رەخنەکانی کورد کرد و رایگەیاند "نوێنەرانی هەرێم تێبینییەکانیان لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە پێشکەش کردووە، لەوانە: خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران، زیادکردنی پشکیان لە بودجەدا، پێدانی شایستە داراییەکانی جووتیاران و چاوخشانەوە بە پشکی هەرێم کە لەم پرۆژەیەدا بەڕێژی 12.67%هەژمارکراوە، هەروەها داوای چاوخشانەوەیان بە خەرجیی سیادی کردووە، کە لە پرۆژەیاساکەدا هاتووە، چونکە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە، ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر پشکی هەرێمی کوردستان".

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.