کانونی دووەم 21, 2018

ئوسرالیا كشانەوه‌ی خۆی لە عێراق ڕادەگەیەنێت

دوای راگەیاندنی كۆتایی رێكخراوی داعیش لە عێراقدا یەكەمین وڵات كە كشانەی خۆی لە راگەیاند ئووسترالیا بوو.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەزیری بەرگری ئوستڕاڵیا ماریس پاین گوتی: دوای سێ ساڵ بەشداریكردن لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.وڵاتەكەی كۆتایی بە هێرشە ئاسمانییەكانی لەدژی داعش دێنێت لە عێراق و سوریادا و فڕۆكە جەنگییەكانی دەكشێنێتەوە
ماریس پاین گوتیشی ئەنجامدانی بریارەیەش هۆكارەكەی دەگەرێـتەوە لە دوای ئەوەی عێراق سەركەوتنی بەسەر ڕێكخراوی داعشدا ڕاگەیاند
هەروەها پاین بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دوای گفتوگۆكان لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیدا حكومەتی ئوستڕاڵیا بڕیاریدا بەوەی فڕۆكە جەنگییەكانمان لە جۆری سوپەر هۆڕنێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بگەڕێنینەوە بۆ وڵاتەكەمان."
جێی ئاماژەیە ئوستڕاڵیا لە ساڵی 2014 ەوە بەشدارە لە هەوڵەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریكا دژی ڕێكخراوی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
پاین وتی ئەركەكانی ئوستڕالیا لە ناوچەكەدا بەردەوام دەبێت و 80 كەس بەشدار دەبن لە ئەركە تایبەتییەكانی عێراقدا و لەوانەش هێزە تایبەتییەكانی ئوستڕاڵیایان تێدایە و بەردەوام دەبن لە ئەركەكانیان.
ماڵپەری france24 لەم بارەیەوە راپۆرتێكی لەسەر كشانە هێزانە ئاسمانەوانییەكانی ئوسترالیا بلاوكردۆتەوە، تێدا هاتووە ژمارەی ئەم فرۆكەوانەسەربازیانەی كە وڵاتی ئوسترالیا لە ماوەی رابردوودا كاریان كردووە گەیشتۆتە 2700 سەربازی فرۆكەوانی
هەروەها ماڵپەرەكە ئاماژەیشی بەوە كردووە كە ئەم كشانەویە ئۆسترالیا لە هەریەك لە عێراق و سوریا بەیەكجاری نییە و چونكە وڵاتەكە بڕیاری داوە فرۆكەی هەردووە جۆری A7 و فرۆكەی گواستنەوەی چەك و جبەخانەی لە وڵاتەكە بمێنێەوە،هەروەها لەسەر زەویش 380 راهێنەری سەربازی بەجێهێشتووە تاوەكو راهێنان بە سووپای عێراق بكەن

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 News247 All Rights Reserved. Designed By Tripples

Please publish modules in offcanvas position.