کانونی دووەم 22, 2018

چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا هەوڵەکانی سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکوەزیرانی کوردستان بگاتە ئەنجام

هەولێک هەیە بۆئەوەی ڕۆڵی حزبەکان زیاتر بکرێت لە حکوومەت، و بکرێتە جێگرەوەی گفتووگۆکانی هەولێرو بەغدا چاودێران پێیان وایە حزبەکان شەرعیەتی هەموو گەلی کوردستاینان نییە ئەوەی دەتوانێت بەناوی هەموو خەڵکی کوردستانەوە قسە بکات حکوومەتی هەرێمی کوردستانە نەک حزبەکان.

هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی حزبەکان راستەخۆ لەگەڵ بەغدا گفتووگۆ بکەن، بەشێکی لە هەوڵەکان هۆکارن بۆ ئەوەی کە شەرعیەتی حزب بەسەر حکوومەتدا بدرێت، چونکە ململانێ سیاسیەکانی کوردستان وای کردووە کە گفتووکانی هەولێرو بەغدا ئاراستەیەکی خراپ وەربگرن، رەنگە هۆکارێیش بێت بۆ ئەوەی کە بەغدا وەک پێویست نەهاتبێت بەدەم گفتووگۆکانەوە، دوای پرۆسەی ڕیفراندۆم لە ٢٥\٩\٢٠١٧ دواتر سەرکەوتنی پرۆسەکە کە دەنگی زۆرینەی خەڵکی کوردستانی هێنا، دواتر حکوومەتی عێراق ئەوەی پێ قبوڵ نەکرا هێرشی کردە سەر وکردستان و کەرکووکی داگیرکرد، لە ئەنجامدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرئەنجامی ڕیفراندۆمی سڕکرد، و داوای لەبەغدا کرد گفتووگۆ بکات، بەڵام تائێستا حکوومەتی عێراق بەفەرمی وەڵامی گفتووگۆی لەگەڵ هەرێمی وکردستان نەداوەتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژپێش ئیستا شاندێکی حزبی بەبێ ئاگاداری حکوومەت سەردانی بەغدایان کردووە و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیان کردووە، ئەم شاندە لە سێ لایەنی کوردستان پێکهاتوون(گۆڕان کۆمەڵ هاوپەیمانی بۆ دیموکراتی و دادپەروەری)، چاودێران پێیان وایە هەولێک هەیە بۆ ئەوەی ڕۆڵی حکوومەت لاواز بکرێت، و شەرعیەتی حزب زاڵ بکرێت لەکاتێکدا خەڵکی کوردستان متمانەیان بە حکوومەت داوە و ئاستەمە بەبێ حکوومەت بەغدا بتوانێت راستەخۆ مامەڵە لەگەڵ حزبەکان بکات و مووچە بەوان بدات لەجیاتی حکوومەت مامەڵەی پێوەبکەن، ئەمە جگە لەوەی کە لەبەغداوە هەولێک هەیە بۆ شپرزەکردنی ناوماڵی کوردستان، ئەوەش بۆ ئەوەی کە یەکەم: گفتووگۆکانی هەولێرو بەغدا دوابخرێت تا هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق یان عێراق دەیەوێت کاربکات بۆ زیاتر ئالۆزکردنی ناوماڵی کوردستان.
بەپێی هەندێک سەرچاوەیی میدیایی ئەو حزبانە کە چوون بۆ بەغدا داوایان کردووە، کە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان راستەخۆ بداتە فەرمانبەران واتە نەدرێتە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش جۆرێکە لە کودەتا سەر شەرعیەتی خەڵکی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆیە چاودێرانی سیاسی باس لەوە دەکەن کە دەکرێت سزایی سیاسی ئەو لایەنانە بدرێت و ناکرێت بەناوی خەڵکی کورستانەوە بچنە بەغدا و قسەی خۆیان لەوێ بکەن، چونکە واباس دەکرێت کە پێشنیاری هەیە بۆ ئەوەی بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نەنێرێت و گفتووگۆش لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەکات، ئەمانەش سەرجەمیان هۆکار بوون بۆ ئەوەی کە بەغدا بەجددی نەیتە پێشەوە لەگەڵ حکوومەت و هەر رۆژە و بیانووێک بدۆزنەوە، ئیستاش دوا بیانووی بەغدا ئەوەیە کە دەبێت دەروازە سنووریەکان رادەستی ئەوان بکرێت و کێڵگە نەوتییەکانیان بدرێتەوە و سەرجەم وەزارەتەکانی کوردستان بخرێتە ژێر فەرمانی حکوومەتی عێراقەوە، بەمانەشەوە بەغدا ناوەستێتت و کار بۆ ئەوە دەکات کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوەشێنێتەوە، ئامانجی حزبەکان لێرەدا خەڵکی کوردستانی نیگەران کردووە.
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەگەڵ کوردستانە
تائێستا ئەوەی هەیە ئیتالیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئەمەریکا و پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی لە دەستپێکردنەوەی گفتووگۆکانی هەولێرو بەغدا دەکەن تەنانەت بۆچوونێک هەیە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بانکی ناوەندی جیهانی هیچ قەرزێک ناداتە حکوومەتی عێراق ئەگەر هاتوو مافەکانی کورد دابین نەکات و گفتووگۆ لەگەڵ کوردستان نەکات یان بودجەی کوردستان نەدات، چونکە ئەوەی هەیە تائێستا حکوومەتی عێراق ئامادەنییە کە بەشە بودجەی کوردستان بداتە ئەمەش نیگەرانی لای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دروستکردووە، چونکە پێیان وایە ئەمەی بەغدا دەیکات بازدانە بەسەر داواکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، لەسەردانی ئەم دواییەی نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ فەرەنسا سەرۆکی فەرەنسا بەراشکاوانە باسی لەوە دەکرد کە هەوڵەکانیان دەخەنەگە بۆ ئەوەی بەغدا بگەرێتەوە بۆ گفتووگۆ، لەهەمان کاتدا بەلێنی دا لەگەل سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا قسە دەکات بۆ ئەوەی گفتووگۆکان بکرێت بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا هەوڵەکانی سەرۆکی فەرەناس و سەرۆک وەزیرانی کوردستان بگاتە ئەنجام.

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 News247 All Rights Reserved. Designed By Tripples

Please publish modules in offcanvas position.