کانونی دووەم 22, 2018

كارگەی ریسایکلین لە هەولێر دادەمەزرێندرێت

بڕیارە كارگەیەكی ریسایکلین، بۆ سوود وەرگرتنەوە لە زبڵ و خاشاكی ھەولێر دابمەزرێندرێت، بەڕێوەبەری شارەوانی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی ھەولێریش رایدەگەیەنێت، ئێستا لە سەرەتای جێبەجێكردنی پڕۆژەكەدان و ئەمساڵ كارگەكە دەكەوێتە كار.

فەرمان خەلیل، بەڕێوەبەری شارەوانی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی ھەولێر رایگەیاند: "گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەك دەكەین بۆ دامەزراندنی كارگەی ریسایکلین، بە مەبەستی كۆكردنەوەی ھەموو زبڵی شاری ھەولێر و دەوروبەری، ئەو مادانەی بە كەڵك دێن دووبارە سوودیان لێوەردەگیرێتەوە، ئەوەی ناتوانرێ سوودی لێوەربگرین ژێرخاك دەكرێت".
گوتیشی: پڕۆژەكە لەسەر رێگای گوێڕ-ھەولێر، جێبەجێ دەكرێت و ئەمساڵ دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كارگەكە بە شێوەیەك دروست دەكرێت كە كاریگەری نەرێنی نەبێت بۆ سەر خاك و ھەوا و ژینگە.
ئەوەشی خستەڕوو: دوای ئەوەی پڕۆژەكە كەوتەكار، ئەو زبڵ و خاشاكەی لە نزیك كانی قڕژاڵە كۆكراوەتەوە، دایدەپۆشین و شوێنەكە دەكرێتە سەوزایی، بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر تەندروستی ھاووڵاتیان نەبێت.
لە کوردستان ٢٤ەوە

 

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 News247 All Rights Reserved. Designed By Tripples

Please publish modules in offcanvas position.