کانونی دووەم 22, 2018

پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەبارەی چاكسازی لە خانەنشینی تایبەت و مووچە دەكات

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان وادەی دانیشتنی پەرلەمانی دیاری كرد و بانگهێشتی ئەندامانی دەكات بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ كە بڕیار وایە لەسەر چەند تەوەرێك گفتوگۆ بكات.

رۆژی دووشەممە 8/1/2018 دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە 4ـی ئاساییی خولی پاییزەی بڵاوكردەوە، كە بڕیارە گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت.
بەپێی هەواڵێكی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەشێكی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی راپۆرتی لیژنەی ناوخۆ سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی مانگی 11ـی ساڵی 2017ـی هەرێمی كوردستان.
هەروەها وەكو لەبەرنامەی كاری پەرلەمان بۆ كۆبوونەوەی ئەمڕۆ هاتووە، ڕاپۆرتێك لەبارەی بە عەرەبكردنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم - گوندەكانی سەرگەڕان دەخوێندرێتەوە و گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو پرۆژە یاسای چاكسازیكردن لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی پەرلەمان كرا، كە ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی دەكرێت، كە بە گوتەی پەرلەمانتاران پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆری هەیە، دوای پەسندكردنی لە پەرلەمان پرۆژەكە مووچەی دەیان هەزار خانەنشینی نایاسایی دەبڕێت، مانگانەش بڕە پارەیەكی زۆر بۆ حكوومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە".

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 News247 All Rights Reserved. Designed By Tripples

Please publish modules in offcanvas position.